مەلەکەپە: لەدژی پەدەکە و دەوڵەتی تورک ئێمە پشتگیری لە پەکەکە دەکەین!

مەلەکەپە ناڕەزایی لەبەرانبەر هاوکاریەکانی پەدەکە بۆ دەوڵەتی تورک پیشاندا و وتی، : ئێمە بانگەوازی پشتگیری بۆ گەریلاکانی هەپەگە و پەکەکە دەکەین."

کۆمیتەی ناوەندی پارتی مارکسیست لێنینیست و کۆمونیست (مەلەکەپە) لەبارەی هێرشەکانی پەدەکە لەسەر باشووری کوردستان و سیاسەتەکانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لە حەفتانین گورزی گەورەی بەردەکەوێت، پلانی لەناوبردنی پەکەکە، خنکاندنی شۆرشی رۆژئاوا و ئاستەنگکردنی مافی ئازادی نەتەوەیی کوردی ئەم جارە بە دەستی پەدەکە دارشتووە. پەکەکە بە سەروەری بارزانیەکان و دەسەڵاتەکانیان بەپێی ئامانجی داگیرکەران و ئیمپریالیستەکان هەرێمەکانی گەریلا و قەندیل گەمارۆ دەدات و رێگا بۆ هێرشی فاشیست و داگیرکەری دەکاتەوە.

پەدەکە پشت بە درۆیەک دەبەستێت کە گوایە ئەو تاوانەی کە ئەنجامی دەدات لەدژی گەلی کورد و گەلەکەمان لە باشووری کوردستان، لە بەرژەوەندی هەموو کوردان دایە. پەدەکە بۆ رەوایەتیدان بە داگیرکەری بووەتە ئامێرێک و لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا تاوانی گەورەی ئەنجامداوە.

پەدەکە بووەتە هاوبەشی پیسکردنی خاکی باشووری کوردستان کە لەلایەن هێزە فاشیست و داگیرکەرەکانەوە ئەنجامدراوە. بە پشتگیریکردنی پەدەکە لە میت ، کۆنترگەریلا لە باشووری کوردستان جێگیر کراون، دەستیان بە کۆمەڵکوژی کرد، مافە دیموکراتە نەتەوییەکانی گەلی کوردیان پێشێل کردووە.

کاتێک دەوڵەتی فاشیستی تورک هێرشی کردە سەر باکووری کوردستان و شارەکانی هەڵوەشاند، پەدەکە بێدەنگ بوو. لە کاتی داگیرکردنی عەفرین و سەرێکانی، پەدەکە بیدەنگ بوو. پەدەکە پشتگیری لە دەوڵەتی فاشیستی تورک کرد کە ئابلوقە لەسەر رۆژئاوا کوردستان دابنرێت.

کاتێک قەندیل، هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، شەنگال و مەخموور بۆردومانکران، پەدەکە هەڵوێستێکی بەشەرەفی پیشان نەدا. بە پێچەوانەوە کاری هەواڵگری و زانیاری بۆ دوژمن کرد.

ئەمە مەترسیەکی زۆر گەورەیە. گەلی باشووری کوردستان و هەموو گەلی کورد بانگەوازیمان بۆ هەموو کەسێکە لە چوار پارچەی کوردستان کە لەبەرانبەر خیانەتی گەورەی پەدەکە بیدەنگ نەبن. داوا لە هونەرمەندان، نووسەران و زانیارە کوردەکان دەکەین بانگ لە پەدەکە بکەن نەبێتە ئامێرێک بۆ پلانەکانی هێزە داگیرکەرەکان.

ئێمە بانگ لە هەموو شۆڕشگیر، پارتە دژەفاشیستەکان و پێشکەوتنخوازەکان دەکەین کە پشتگیری لە گەریلاکانی هەپەگە و پەکەکە بکەن کە لەدژی فاشیزم و داگیرکەری شەڕ دەکەن."

ف.ق