مەلەکەپە: شەڕی دژی سەروەریی پیاو و فاشیزم فراوان بکەین

ڕێکخراوی ژنانی کۆمۆنیستی (مەلەکەپە) داوای زیادکردنی تێکۆشانی کرد و ڕایگەیاند" پێویستە سەرەڕای تێکۆشانی دژ بە فاشیزم تێکۆشان دژی سەروەریی پیاو ئەنجام بدرێت."

ڕێکخراوی ژنانی کۆمۆنیستی فەرماندەیی ئەکادیمیای حسێن دەمیرجیئۆغلۆ، بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ژنان لە هەموو شوێنێک دژی سەروەریی پیاو، سیستەمی سەرمایەداریی ڕەگەزپارێز تێدەکۆشن"

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، داوای فراوانکردنی ڕاپەڕین لە دژی فاشیزم و بەهێزبوونی ڕێکخراوەکە کراوە و هاتووە: "تێکۆشان لە دژی سەروەری پیاو و رەگەزپارێزی لە رێگەی تێکۆشانی دژ بە فاشیزمەوە ئەنجام دەدرێت.

لە ٢٤ی نیسانەوە گەریلاکانی شۆڕشی یەکگرتوو داستانێکی قارەمانانە دژی هێرشی داگیرکەری و قڕکەر لە چیاکانی باشووری کوردستان دەنووسنەوە. شەڕ لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بە توندترین شێوە بەردەوامە. ئەو شەڕەش لە هەمانکاتدا بۆ خوشکەکانمانە لە سەرێکانی، عەفرین، گرێ سپی. ئێمە ئەم شەڕە لە دژی هێرشی زایەندی، داگیرکەری و تواندنەوە لە باکوری کوردستان فراوان دەکەین."

ف.ق