موراد چەپنی: دیزانکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەستیپێکردوە و ئامانج شۆڕشی ڕۆئاوایە
هاوسەرۆکی گشتی ئەسەپە، موراد چەپنی ئاماژەی بەوەدا لە پشت پەردەوە دەستکراوە بە دیزانکردنەوەی رۆژهەڵاتی ناوین و شۆڕشی ڕۆژئاواش کراوەتە ئامانج.
هاوسەرۆکی گشتی ئەسەپە، موراد چەپنی ئاماژەی بەوەدا لە پشت پەردەوە دەستکراوە بە دیزانکردنەوەی رۆژهەڵاتی ناوین و شۆڕشی ڕۆژئاواش کراوەتە ئامانج.
تابێت پەرەسەندن و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تایبەت سوریا زیاتر دەبێت. بە هێرشی چەتەکانی دەستەی تەحریر شام بۆ سەر حەلەب وهەرێمەکانی دیکە گۆڕانکارییەکی زۆر بەسەر هاوسەنگییەکانی سوریادا هات. لەوبارەیەوە هاوسەرۆکی گشتی پارتی سۆسیالیستی بندەستان (ئەسەپە) موراد چەپنی بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە ئاماژەی هەنگاونانە بۆ شەڕێکی جیهانی و وڵاتانی هەرێمییش لە هاندانی ئەو پێشهاتانە بەردەوامن.
چەپنی ئاماژەی بەوەدا ئەم شەڕە دەرنجامی کێبڕکێی هەژموونگەرای زلێهێزەکانە و وتی: "ئەمریکا لە هەوڵی کەمکردنەوەی هەژموونی چین و ڕوسیادایە لە ناوچەکەدا. بۆ ئەمەش هەڵوەشاندنەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی ٢٠٢٢ی ناتۆ یەکێک بوو لە ئامانجەکان. سوریا هەنگاوی سەرەتای هەڵوەشاندنەوەی ئێرانە. تورکیا هەموو کاتێک لە خەونی زیندوکردنەوەی عوسمانییدایە، بۆیە هەر جۆرە ستاتۆ و پێگەیەکی کوردان بە مەترسی دەزانێت بۆسەر دەسەڵاتداری خۆی."
'ئامانجەکە دیزاینکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین و شۆڕشی ڕۆژئاوایە'
چەپنی ئاماژەی بەوەدا لەم پێشهاتانەدا پێکەوەژیانی گەلانی ڕۆژئاوا لە ئامانجی هێزە ئیمپرالیستییەکانە و دەستنیشانی کرد لە پشت پەردەوە پلانی سەرلەنوێ دیزاین کردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە ئارادایە و وتی: "لە ڕۆژئاوادا مۆدێلی یەکێتی گەلان و ئازادیخوازی ژنان لە ئارادایە. ئەمەش لە ئامانجی هێزە ئیمپرالیستییەکانە بە تورکیایشەوە. لە دژی ئەم سیستەمە هەموو پلانکارییەک لە ئارادایە، بەڵام لە باربردنی ئەم سیستەمە ئامانجی بنەڕەتی هەموو هێزەکانە."
هەر لە قسەکانییدا چەپنی ئاماژەی بەوەدا لە پێشتر ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش هێرشەکانی دەکرد و جێبەجێکاری پلانی زلهێزە ئیمپرالیستییەکان بوو. ئەم پیشهاتانەی ئێستاش ئاماژەیە بۆئەوەی ئەمجارە لە ڕێگەی دەستەی تەحریری شامەوە ئەو پلانە جێبەجێ بکەن.
'تورکیا پاڵپشتی هێرشەکانی بەرەی تحریر شامە'
لە کۆتایی قسەکانییدا چەپنی دەستنیشانیکرد دەسەڵاتداری تورکیا پشتگیری لە هێرشەکانی بەرەی تەحریر شام دەکات و بە هەموو جۆرێک لە میدیاکانی دەسەڵاتدا ئەم پشتگیریدانە ڕەنگی داوەتەوە و وتی: "چەتەکانی تەحریر شام و لەگەڵییدا سوپایی نەتەوەیی سوریا زۆر بە ئاشکرا لە لایەن تورکیاوە پاڵپشتی داراییان دەکرێت، تەنانەت هەر لە ڕێگەی تورکیاوە پەروەردە کراون. ئەمە ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگرە. حکومەتی تورکیا لە پێناو ئاستەنگکردنی دەستکەوتەکانی کوردان پەنا بۆ هەموو کارێکی قێزەون و نامرۆڤانە دەبات. ئەوەی خراپەکاری بێت لەم ئیدارەیە دەوشێتەوە. جگە لە وێرانکاری و کۆچبەرکردنی گەلانی ناوچەکە هیچی نەکردووە، دەرنجامی ئەم کارەشیان تەنها بازاڕکردنی چەک و سەرکەوتنی هێزە ئیمپرالیستییەکانی لێ دەکەوێتەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان."