نەرویج داوای کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان دەکات

ئینە ئەریکسن سۆریدە وەزیری دەرەوەى نەورویج رایگەیاند، حکومەتی نەرویج لە هەوڵدایە بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر ئۆجالان و زیندانیان تر.

ئینە ماریا ئەریکسن سۆریدە وەزیری دەرەوەى نەرویج لە وەڵامی پرۆژە پرسیارێک لە حکومەتی نەورویج لەباری گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، کە لە ئیمراڵی دیلکراوە، رایگەیاند، حکومەتی نەرویج لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر ئۆجالان و زیندانیانی تر.

فرێدی ئاندرێ ئۆستگارد پەرلەمانتاری پارتی چەپی سۆسیالیستی نەرویج لەبارەى گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، کە لە دوورگەى ئیمراڵی دیکراوە و زیندانیانی تر، لە رۆژی ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا ئەو بابەتەی بە پرۆژە پرسیارێک کردبووە رۆژەڤی پەرلەمان.

لە پرۆژە پرسیارەکەدا داوا لە ئینە ماریا ئەریکسن سۆریدە وەزیری دەرەوەى نەرویج کرابوو، بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و زیندانیانی تر، کە مافەکانیان پێشێل دەکرێت، بۆ ئەوەى مافەکانیان پارێزراو بێت، دەست هەوڵ بکات.

ئۆستگارد لە پرۆژە پرسیارەکەیەدا ئەوەى بە بیر هێنابووەیەوە، کە کۆمیتەى دژ بە ئەشکەنجە (سی پی تی)ی ئەنجوومەنی ئەوروپا لە راپۆرتەکەیدا رەخنەى لە قەدەغەى بینین و چاوپێکەوتن لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کور و ٣ زیندانیی تر لە ئیمراڵی گرتبوو و داوایکردبوو، ئەو گۆشەگیرییە کۆتایی پێ بهێنرێت. هەروەها داوای لە ئینە ماریا ئەریکسن سۆریدە وەزیری دەرەوەى نەرویج کردبوو لە چاوپێکەوتنەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی تورکیادا باسی پاراستن و داکۆکی لە مافەکانی ئۆجالان و زیندانیانی تر بکاتە رۆژەڤ.

ئۆستگارد باسی ئەوەشیکردبوو، ژمارەیەکی زۆر رێکخراوی نێونەتەوەیی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤی زیندانیانی سیاسی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە خستووەتە ڕۆژەڤ و باسیان لەو پێشێلکارییانە کردووە و رایگەیاند، هەڵوێستی دەوڵەتی تورک رێگرە لە چارەسەریی ئاشتییانەی کێشەى نێوان دەوڵەتی تورک و گەلی کورد.

ئینە ماریا ئەریکسن سۆریدە وەزیری دەرەوەى نەرویج لەوبارەیەوە وتی، پێشێڵکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە جێگای نیگەرانییە. راشیگەیاند، دەبێت تورکیا بەرامبەر بە رێککەوتننامەکانی مافی مرۆڤی ئەوروپا و بەرەوپێشچوونەکانی مافە دیموکراتیکە بنەڕەتییەکان و دەوڵەتی یاسا رێزدار بێت.

سۆریدە باسی ئەوەشیکرد، لە چاوپێکەوتنەکانیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەى تورک لە مانگی ئابی ٢٠١٩دا و بۆ ئەوەى ئەو بەرپرسیارایانە جێبەجێ بکەن، بابەتەکەى خستووەتە ڕۆژەڤەوە و لە کۆبوونەوەى ساڵانەی ئەنجوومەنی ئەوروپاشدا بۆ ساڵی رابردوو، هەمان بابەت جارێکیتر خراوەتەوە رۆژەڤ.

سۆریدە هەنگاوەکانی دەوڵەتی تورک لە دوای مانگی ئایار، واتە لە دوای بڵاوبوونەوەى راپۆرتەکەى سی پی تی، کە لە دوای سەردانەکەی ئیمراڵی بڵاویکردبووە، وەک هەنگاوێک بە رێگای راست دا لێکدایەوە و وتی، هەونگاوێکی گرنگە، بەڵام وەک پێویست نییە. هەروەها رێگریکردن لە سەردانی رێکوپێکی بنەماڵە و پارێزەرەکان لەگەڵ زیندانیان، قەدەغەکردنی پەیوەندی لە نێوان زیندانیاندا لەگەڵ یەکتر لە ئاستێکی پێویست دا نییە و رەخنەى لە کەمبوونی ماوەى هەواگۆڕکێی زیندانیان کرد.

سۆریدە وەزیری دەرەوەى نەرویج رایگەیاند، لە بەرامبەر زیادبوونی پیشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن دەوڵەتی تورک، حکومەتی نەورویج بە پێدانی ژمارەی بەرچاو و روون و رێژەى هاوکاریی نەرویج بۆ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەى مەدەنی خستەڕوو و وتی، لە ساڵی ٢٠١٨دا بڕی ١١.٥ ملیۆن کرۆن هاوکارییان پێشکەشی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە تورکیا کردووە و لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەو هاوکارییە بۆ ٢٣ ملیۆن کرۆن بەرز بووەتەوە.

ئینە ماریا ئەریکسن سۆریدە وەزیری دەرەوەى نەرویج رایگەیاند، هاوکاریی مادییان پێشکەشی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەى مەدەنی کردووە بۆ ئازادیی راگەیاندن، بیروڕا، یەکسانیی نێوان ژن و پیاو، داکۆکیکارانی مافەکانی ژنان و ئەوانەى لە دژی ئەشکەنجە تێدەکۆشن. هەروەها نەرویج پشتیوانیی لەو رێکخراو و دەزگایانە کردووە، کە بۆ باشترکردنی مافی زیندانیان لە تێکۆشاندان.

سۆریدە  ئەوەشی راگەیاند، هەوڵەکانی حکومەتی نەرویج بۆ ئەوەى تورکیا رێز لە رێککەوتننامەکانی مافەکانی مرۆڤ بگرێت بەردەامە و وتی، "بۆ حکومەت (حکومەتی نەورویج) پاراستنی مافەکانی ئۆجالان و زیندانیانی تر گرنگە و نەرویج بۆ پاراستنی ئەو مافانە و لەبارەی بابەتە پەیوەندیدارەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە درێژە بە هەوڵەکانی لەگەڵ تورکیا دەدات".  

پارتی چەپی سویدیش لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا بە پێشکەشکردنی پرۆژە پرسیارێک گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، کە ماوەى ٢١ ساڵە لە دوورگەى ئیمراڵی راگیراوە و هەڤاڵەکانی کردبووە رۆژەڤی پەرلەمان و داوای لە ئان لیند  وەزیری دەرەوەى سوید کردبوو، بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر دەست بە هەوڵ بکات.
ژ.ت