نەورۆز ئویسال پارێزەری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبارەی گۆشەگیریی قورسی ئیمڕاڵی و سزای دیسیپلین، کە بەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سێ هەڤاڵیدا سەپێندراوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەى کرد.
- لە یەکەم ڕۆژەوە، کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دیلکراوە، سیستمێکی گۆشەگیریی هەیە. ئەم گۆشەگیرییە ئەمڕۆ گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر قورس، ئێوە وەک پارێزەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕووی یاسایی ناوخۆیی و نێونەتەوەییەوە، ئەو بابەتە چۆن دەبینن؟ بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیری چ جۆرە هەوڵێک پێویستە؟
دیلکردنی بەڕێز ئۆجالان تا ئێستا لە رووی مافەکان و یاساوە بەپێی سیستەمێکی تایبەت ئەنجامدراوە. لەسەر ئاستی ماف و یاسا بنەڕەتییەکانی و یاسا نێونەتەوەییەکان و رێککەوتننامە نێونەتەوەییەکانەوە سیستەمێکی تایبەتە و نموونەی نییە. بە پێی یاسا، پێویستە بەرامبەر بە هەموو کەسێک رەفتار و هەڵسوکەوت و نزیکببوونەوەى یەکسان ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەگەر ئەوە ڕوونەدات، ئەوە دەبێتە کارێکی دژ بە مافەکان و یاساکان. بە گوێرەی کەسێک یاسا و مافی تازە دانرێن و دەنووسرێن و بەو شێوەیە ناوی دەبرێت. ئەوە ماوەی ٢٣ ساڵە سیستمێکی تایبەت لە ئیمڕاڵی دامەزراوە و ئەم سیستەمەش بەپێی یاسا و مافەکان نییە. ئامانجیان ئەوەیە بەم کارە ڕۆڵ و پێگە و ئەرکی بەڕێز ئۆجالان لەناوببەن. هەروەها خواستیان کاریگەریی بەڕێز ئۆجالان بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لەناوببەن.
بەپێی ئەو ژوورەی تێیدا دەژی، درێژی دیوارەکانی ژوورەکە، گەورەیی ژوورەکە، بە تەنیایی راگرتنی، رێگریکردن لە جوڵان و پیاسەکردنی، رێگریکردن لە خوێندنەوە و چاوپێکەوتنەکانی، هەموو ئەوانە نیشانەى کار و خواست لەناوبردن و سزادانی بە ئەنقەسەتە، ئەو بابەت و خاڵانە یەک بە یەک پلانیان بۆ دانراوە و بە پلان بەڕێوەدەچن. تاوەکو هاتووە ئەو سیستمە قورستر و قوڵتر کراوە. ئێمە وەک پارێزەران هەمیشە دژی ئەم سیستمەین و قابیلی قبوڵکردن نییە. گۆشەگیری بەپێی کاردانەوەکانی گەل دەگۆڕێت. کۆتایی هێنان بەو گۆشەگیرییە پەیوەندیی بە دۆخی سیاسییەوە هەیە و دەبێت.
- پێش هەموو شتێک گەلی کورد و دۆست و هێزە دیموکراتیەکانیان لە هەموو کاتێکدا ڕۆڵ و کاریگەریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئازادی و چارەسەری پرسی کورد، دەخەنەڕوو. لە ڕابردوودا دەبینین ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەمیشە بووەتە بەردەنگ و موخاتەبی سەرەکی و توانیویەتی شەڕ ڕابگرێت. ئایا کێشەی کورد بەبێ ئەو چارەسەر دەبێت؟ ڕۆڵ و ئەرکی چییە لە چارەسەرکردنی پرسی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیادا؟
ئەوە روون و ئاشکرایە، کە بە ڕێز ئۆجالان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد ئاکتۆرێکی سەرەکییە. ئەوەش ڕاستییەکی ڕوونە، کە ئەو لە زینداندایە، بەڵام سەرباری ئەوەش بەڕێز ئۆجالان هەمیشە وتوویەتی "من ئامادەم کێشەی کورد چارەسەر بکەم و بۆ ئەو ڕۆڵەش ئامادەم، کە دەکەوێتە سەر شانی من". ئەوە ڕۆڵ و پێگەی بەڕێز ئۆجالان و هەوڵەکانییەتی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و ئەو رۆڵە و پێگەیشە لە هەموو شوێنێکی جیهان و بەتایبەتی لە تورکیادا روون و ئاشکرایە. هەرچەند دەوڵەتی تورک دەیخواست موخاتەببوونی بەڕێز ئۆجالان لەناوببات، بەڵام گەلی ئەو موخاتەبوونەیان ناسی و قبوڵکرد و هەمیشە پشتیوانییان لێدەکرد. پێش ئەوەی بەڕێز ئۆجالان دیل بکرێت، ئەو ڕۆڵ و ئەرکی خۆی خستووەتەڕوو. بە تایبەتی لە ساڵی ٢٠١٣دا بەڕێز ئۆجالان ئەو موخاتەب بوونەى خۆی نیشاندا و خستییەڕوو. لە چاوپێکەوتنەکەی ساڵی ٢٠١٩دا، بەڕێز ئۆجالان ٧ خاڵی پێشکەش کرد و خاڵەکانی بڵاوکردەوە. لە ناو ئەو حەوت خاڵەدا، یەکەم ئامانج و خواستی سەرەکی چارەسەرکردنی کێشەی کورد بوو.
- چەندین ساڵە ئێوەی پارێزەر و بنەماڵەکەى ناتوانن بڕۆن بۆ ئیمرالی و لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکە چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن. پێشتر کێشەکانی وەک "کەشتییەکە خراپە" و "دۆخی کەشوهەوا نەگونجاوە" دەکرانە پاساو بۆ رێگریکردن لە چاوپێکەوتنەکان، بەڵام ئەمجارە سزای دیسیپلین دەسەپێنن و لە دوایین جاریشدا بە پاساوی 'پیاسەکردن' سزایەکی تری دیسیپلین-یان بەسەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورددا سەپاند. ئەمە لە بواری یاسا و مافی زیندانیانەوە مانای چیە؟ ئایا ڕێگەگرتن لە چاوپێکەوتنی پارێزەران و بنەماڵەکان لە بواری یاساییەوە چەند راست و دروستە؟ تورکیا دەیەوێت لەو رێگەوە چی بکات؟
بەڕێز ئۆجالان ماوەی ١٠ ساڵە بە تەنها خۆی لە دورگەى ئیمرالیدا راگیرابوو. دوای ١٠ ساڵ ژوورەکەی بەڕێز ئۆجالان گۆڕدرا و ٥ زیندانی دیکە لە ئیمڕاڵی جێگیرکران. هەمان ئەو نزیکایەتییانە، کە لەوێ سەپاندویانە بەرامبەر ئەو زیندانیانەش ئەنجامیان داوە. ئێستا ٣ کەس لە ئیمرالین و ماوەی ٦ ساڵە لەوێن. لە ماوەی ئەم ٦ ساڵەدا هیچ چاوپێکەوتنێکیان لەگەڵ پارێزەران ئەنجامنەداوە و گۆشەگیری لە بەرزترین ئاستدا بەرامبەریان ئەنجامدراوە. ئەوان تەنیا ٣ جار توانیویانە بنەماڵەکانیان ببینن. لەبەر هۆکاری پووچ و بێ بنەما، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە هەموو چاوپێکەوتنەکان ڕاگیراون. دوای کودەتاکە لە تورکیا و راگەیاندنی باری نائاسایی بە بڕیاری دادگای سزاکانی بورسا بۆ ماوەی ٢ ساڵ ڕێگە بە هیچ چاوپێکەوتنێک، هیچ پەیوەندییەک، هیچ نامەیەک و ڕۆژنامە و هەموو جۆرەکانی رێگای زانیاریی وەرگرتن نەدرا و رێگا نەدرا ئەوانەیان بۆ بڕوات و لێیان پچڕێنرا. دوای ساڵی ٢٠١٨ دۆخی باری نائاسایی هەڵگیرا و ناچار بوون چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن. ئیدی لەو کاتەوە سزای دیسیپلین-یان هێناوەتەوە پێشەوە.
کاتێک بەڕێز ئۆجەلان و ٣ هەڤاڵەکەى دیکە بۆ وەرزشکردن دەچنە دەرەوە، پیاسە دەکەن و قسە لەگەڵ یەکتر دەکەن، سزای دیسپلنیان بەسەیان بەسەردا سەپاندن. ئێمە لە مافی مرۆڤی ئەوروپاوە زانیمان، کە بەڕێز ئۆجالان و هاوڕێکانی سزای لەو شێوەیەیان بەسەردا سەپێنراوە. هەروەها بەڕێز ئۆجالان دووجار لەسەر یەک ناڕەزایەتی دەربڕیوە و تانەى لەو سزایە داوە. دەوڵەتی تورک لە فکر و فەلسەفەی بەڕێز ئۆجالان دەترسێت و دەیەوێت ڕۆڵی بەڕێز ئۆجالان لەسەر گەلی کورد و ئازادیخوازان لە ناو ببات.
- یاسا نێونەتەوەییەکان چۆن دەڕوانێتە گۆشەگیریی سەر ئیمڕاڵی و سیستمی ئەشکەنجەی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکە؟ تاچەند یاساکانی ئەوروپا و سی پی تی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە سیستمی ئیمڕاڵی ئاگادارن و هەڵوێستیان لەبارەیەوە هەیە؟ هەڵوێستی ئەوان چۆن چۆن لێکدەدەنەوە؟
ئەمڕۆ یاسا و کردارەکانی تورکیا بەپێی ڕێککەوتننامەکانی ئەنجومەنی ئەوروپا نین. تا ئێستا هیچ ناڕەزایی و شێوازێک لە ناڕەزایەتیمان لە ئەنجومەنی ئەوروپا نەبینیوە بۆ هەڵگرتنی ئەم گۆشەگیرییە. ئەو بێدەنگییەیان لەبەر ئەوە نییە، کە تورکیا کردارەکانی زۆر راست و دروستن. بەپێچەوانەوە ئەو سیستمە دژە یاساییە، کە دامەزراوە، بە شێوەی ئەشکەنجە تاوەکو ئێستا هاتووە و ئەو دەزگا و دامەزراوانە بە شێوەی سیاسی هەڵسوکەوت و رەفتاری خۆیان بەرامبەر ئەو پێشێلکارییانە نیشاندەدەن. ئەگەر هەڵوێست و نزیکایەتییەکی یاسای و حقوقی لە خۆیان نیشان بدەن، ئەوە دیسانەوە هەوڵێکیان هەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سی پی تی لە ماوەى ئەم ٢٣ ساڵەدا تەنها ٨ جار ئەرکی خۆی جێبەجێی کردووە. زۆرجار دەڵێن، بەڕێز ئۆجالان کەسێکی سیاسی و زیندانیی سیاسییە و لە هەمان کاتدا زیندانییەکیشە، کە مەترسییە بۆ سەر دەوڵەتی تورک. لەبەر هۆکاری ئەو مەترسییە دەڵێن: بەڕێز ئۆجالان لە بیر و فەلسەفەکەیدا شەڕی گەورە دەکات. ئێمەش لە بەرامبەردا پێیان دەڵێین، ئەو رەفتار و هەڵسوکەوت و ڕێبازە هەڵەیە و چەوتە، کە لە دژی گرتوتانەتە بەر.
- بۆ شکاندن و کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئێستا و داهاتودا، ئایا ئێوە بەپێی یاساکانی ناوخۆ و یاسا نێونەتەوەیەکان پیلانتان هەیە کارێک ئەنجام بدەن؟
سەردانەکانمان بۆ دادگای بورسا تا ئێستاش بەردەوامە. هەموو هەفتەیەک داواکەین چاوپێکەوتنی بنەماڵەکان ئەنجام بدرێت. زۆر جار کاتێک ئێمە لە دژی سزاکان ناڕەزایەتی دەردەبڕین و دەمانەوێت دۆسیەکان ببینین، بە بیانوو و پاساوهێناوە دوای دەخەن و رەتیدەکەنەوە. لە ئاستی نێونەتەوەیدا، ئێمە سەر لە مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا دەدەین و تا ئەمڕۆش بەردەوامین لەو سەردان و داوایانەکان. هەروەها ئێمە بە ڕاپۆرت و سەردانکردن سی پی تیی سەر بە ئەنجومەنی ئەوروپا ئاگادار دەکەینەوە. کارنامە و رۆژەڤی سەرەکیمان ئەوەیە، کۆمیتەى ئەوروپا، کە سەر بە ئەنجومەنی ئەوروپایە، بڕیاری گۆشەگیری بکەین بە کارنامە و رۆژەڤیان. تا ئێستا ئێمە پێشێلکارییەکان و سزای گۆشەگیریان بە ڕاپۆرت بۆ ئەوان دەنارد، بەڵام لە ئێستاوە ئێمە بە سەردان بەردەوام دەبین لە کارەکانمان. هاوکات لە ئاستی یاسایی و مافەکاندا کاری پێویست بۆ هەڵمەتی ئازادیی بەڕێز ئۆجالان ئەنجام دەدەین.
ژ.ت