نووسینگەى مافەکانی سەدە ڕاپۆرتی خۆی لەسەر گرتیگەی ئیمڕالی بڵاوکردەوە

نووسینگەی مافەکانی سەدە ڕاپۆرتی شیکردنەوەی دۆخی بەندیخانەی ئیمڕالی لە ساڵی ٢٠٢٠ بڵاوکردەوە. لە راپۆرتەکەدا هاتوو، " ئەو سیستمە کە بەردەوام خۆی نوێ دەکاتەوە، تەنیا بە یەکسانی وئازادی بەڕێز ئۆجالان و گەلی کورد دەتوانێت لە بناغەدا هەڵبوەشێتەوە."

نووسینگەی مافەکانی سەدە کە پارێزەری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بە ئەستۆگرتووە، ڕاپۆرتی دۆخی ئیمڕالی لە ساڵی ٢٠٢٠دا بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرد.
ڕاپۆرتەکە لە ٣١خاڵ پیکدێت، باس لە سیستەمی گۆشەگیری ئیمڕالی دەکرێت و دەگوترێت، " ئێمە داوا لەهەرکەسێکی خاوەن هەستی بەرپرسیارەتی دەکەین کە بەشداری تێکۆشانی دادپەروەری و مافی دیموکراتیک ببێت."

لە راپۆرتەکەدا راگەیەنرا کە دەوڵەتی تورکیا یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات و وترا، " کۆتایی هێنان بەو سیستەمە، تەنیا بە یەکسانی ماف و ئازادی بەڕێزئۆجالان و گەلی کورد وک گەلانی ترمسۆگەردەبێت."

دەقی ڕاپۆرتەکە:

"١- ساڵی ٢٠٢٠ بووە ساڵێک کە لە سەرەتادا مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵەیی و پارێزەران، مافی پێوەندی تەلەفوونی، ناردنی نامە و فەکس و زانیاری وەرگرتن ، هەموو مافەکانی بەڕێزعەبدوڵا ئۆجالان، بەڕێز حامیلی یەڵدرم، بەڕێز ڤەیسی ئاکتاش و بەرێز عومەر خەیری کۆنار زەوتکراوە کە لە بەندیخانەی ئەمنیەتی بەرزی تیپی اف لە ئیمڕالی بەندکراون. ئەم دۆخە لە پێشێلکاری مافەکان بۆ ' گۆشەگیری یەکجاری'  کە بەواتای ئەشکەنجەی تەواوە. لە بە ئەو دۆخەی کە بەهۆی پەتای کرۆنا ڕاگەیەنرا، زیندانی دوورگەی ئیمڕالی کە ' قەدەغەی ئەشکەنجە' بە ڕەنگێکی بەرچاو تێیدا پێشێلدەکرێت، چووەتە قۆناغێک کە  ئاوەها کە گومان لە سەرئەوە درووست دەبێت کە مافەکانی مادی مەعنەوی گیراوان دپارێزرێت یان نا.

٢- وەک دەزانن بەڕێز ئۆجالان لە ساڵی ٢٠١٩ دا بۆ ماوەیەکی کورت دەرفەتی پێدرا کە لە ئیمڕالی چاوی بە بنەماڵەکەی و پارێزەرەکانی بکەوێت؛ بۆچوون و نرخاندنەکانی بڵاوکرایەوە. گوشاری کۆمەڵگە کە گەییشتە ئاستی مانگرتن لەخواردن، بووە هۆی ئەوەی کە گۆشەگیری ئیمڕالی کەم بێتەوە و بشکێت. لەو سەردەمەدا کە بریاری دادگە بووە ئاستەنگێک لە بەردەم چاوپێکەوتنی بنەماڵە وپارێزەران لە گەل بەڕێز ئۆجالاندا، لە ئەنجامی ئەو ناڕەزایەتیانە بەتاڵ کرایەوە و وەزیری داد خۆی وتی هیچ کێشەیەک لە بەردەم چاوپێکەوتنی بنەماڵە و پارێزەراندا نییە. هەروەها سەردانی سی پی تی کە ڕاپۆرتەکەی لەساڵی ٢٠٢٠دا ئاشکرا کرا، لەوکاتەدا بوو.

٣- ساڵی ٢٠١٩ ٥چاوپێکەوتن بە پارێزەرەکان و ٣ دیداری بنەماڵەیی لە گەل بەڕێز ئۆجالاندا ئەنجامدرا کە دیدارەکان لە چوارچێوەی چارەسەری پرسی کورد لە بابەتی دیموکراتیک بوونی ڕۆژهەڵاتی ناویندا و حەز و کاریگەری خۆی بۆ چارەسەری جارێکی ترنیشاندا. ئەو دۆخە لە ناوهەموو بەشەکانی کۆمەڵگە کە بەتایبەتی لەم ٥ساڵەی ڕابردوودا تووشی نەهامەتی هاتبوون، وایکرد کە زیرەکی وهیوا لە لایەن بەڕێز ئۆجالانەوە وەک ' سیاسەتی پێکەوەژیان' پێناسە دەکرێت، فراوان ببێت. بەڵام دوای دیداری ٧ی ئابی ٢٠١٩ پارێزەران و ١١ی ئابی ٢٠١٩ی بنەماڵەکەی، لە ساڵی ٢٠١٩ دەرفەتی دیدار و پێوەندی نەدرا.

٤- لە ١٥ی شوبات بۆ ئەوەی کە سەرەنج بخەینە سەر ئاستی گۆشەگیری لە ئیمڕالی و کێشەکانی ٢٠١٩ جارێکی تر ڕوونەداتەوە، داوامان لە ڕێکخستنی مافی مرۆڤ و یاساناس، سیاسەتمەدار، بەرپرس و ڕای گشتی کرد کە بە بەرپرسیاریەتیەوە تێبکۆشن. لە ساڵی ٢٠١٩ لە ئیدانەکردنی سیستەمی گۆشەگیری ئیمڕالی، لە زۆربەی شوێنەکانی جیهان زیاتر لە ٣هەزار کەس مانیان لەخواردن گرت و دواتر گۆڕا بە چالاکی ڕۆژووی مردن . ٩کەس لە چالاکوانانی ڕۆژووی مردنی بۆ شکاندنی گۆشەگیری گیانیان بەختکرد. بەڵام لە بەردەوامی ساڵی ٢٠٢٠ دۆخێکی ئەرێنی نەهاتە ئاراوە و لە کۆتایی ٢٠٢٠ مانگرتن لەخواردن دەستیپێکردوە، لەیلا گیوڤەن جارێکی تر گیرایەوە.

٥- شاندی نێونەتەوەیی ئیمڕالی وەک ساڵانی ڕابردوو لە ساڵی ٢٠٢٠دا بۆئەوەی کە بتوانن لە ئیمڕالی چاویان بە بەڕێز ئۆجالان بکەوێت سەردانی وەزارەتی دادیان کرد. شاندەکە هاوکات سەردانی نووسینگەی مافەکانی سەدەیان کرد و دەربارەی سیستەمی گۆشەگیری ئیمڕالی بەڵگە گرینگەکانی خۆیان بۆ ڕای گشتی ئاشکراکرد. شاندەکە کە لە بیرمەندان و زانایانی پایەبەرز وەک مەلانیە گینگەل، فلیکس جۆن پادەل، ژوولیە وارد، ساڤانا تاژ و ئوگمەەندوور ژۆناسۆن پێکهاتبوون لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٠ بەڵگەکانی خۆیان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرد کە هەنگاوێکی گرینگ بوو."

' ئیمڕالی تاقیگەیەکی هەم گوشارە و هەمیش بۆ دیموکراسیە.' گۆشەگیری و نەبوونی مافی مرۆڤ لە ئیمڕالی کاریگەری لە دۆخی بەندکراوان و تەواوی وڵات دەکات. لەوانەشە ئیمڕالی ببێتە تاقیگەیەک بۆ بەجێهێنانی مافی مرۆڤ لە تەواوی تورکیا. نەتەنیا لە تورکیا، بۆئەوەی کە بۆچوونەکانی بەڕێزئۆجالان بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و هەموو جیهان بۆ چارەسەرکردنی شەڕ گرینگە."

'چاوپێکەوتن و دیداری بنەماڵە لە ساڵی ٢٠٢٠'

٦- لە ساڵی ٢٠٢٠ بەڕێز ئۆجالان لە بەندیخانەی ئیمڕالی تەنیا لە ٣ی ئادار چاوی بە بنەماڵەی کوت، ٢٧ی نیسان لە ڕێگەی پێوەندی تەلەفوونی بە گشتی ٢جاران توانیویە لەگەل بنەماڵەکەیدا پێوەندی بگرێت. ئەو دوو دیدار و پێوەندیەش لە نێو دۆخێکی سەخت و بە پەلەدا بە هۆی ئاشکراکردنی بۆ ڕای گشتی ئاستەنگی زۆری بۆ درووست بوو.

٧- چاوپێکەوتنی بنەماڵەیی لە ٣ی ئاداری ٢٠٢٠ ئەنجامدرا،  دوای ئاشکرا بوونی ئاگرکەوتنەوە لە ئیمڕالی لە ٢٧ی شوبات، دوای ٢١سال لە ٢٧نیساندا بە هۆی نەخۆشی کرۆنا پێوەندی تەلەفوونی ئەنجامدرا. پێوەندیە تەلەفوونیەکە ٢٠ خولەک بەردەم بوو، ئەمە دوا پێوەندی بووە لە گەل بەڕێز ئۆجالان. لەو پێوەندیەدا ئۆجالان بۆ دۆخی نادیاری ئیمڕالی وتی، " ئیستا دۆخی من باشە، بەڵام دواترچی ڕوو دەدات نازانم."   

٨- سەرەڕای دۆخی سەختی بەرێز ئۆجالان لەهەر دوو چاوپێکەوتندا هەستیاری و پێشبینەکانی خۆی بە پێی دەرفەت دەستنیشانکرد. لە ٢٠٢٠دا ئاشکرا بوو کە پیشبینیەکانی بەڕێز ئۆجالان جێگەی خۆی گرت.

ئەوپێشبینی وخوێندنەوانەی بەڕێز ئۆجالان کە لە چاوپێکەوتنی ٣ی ئاداردا ئاماژەی پێکردبوو:

" تورکیا ئیستا لە سەر مێزێکی ٢پاچکەیە، ئەگەر پاچکەی سێهەم نەبێت دەکەوێت. پاچکەی سێهەمیش کوردە.  مێزەکە ناتوانێت لەسەر دوو پاچکە خۆی بگرێت، بە پاچکەی سێهەم دەتوانێت لەسەر پێی خۆی بوەستێت. بە بێ کورد ناتوانێت لە سەر پێ بوەستێت. ئەوانیش ئەوە دەزانن. بەڵام بە نیازن کوردی دەستەمۆ و لە گۆڕخۆیان درووست بکەن. ئەوە نەبوو و نابێتیش."

بەڕێز ئۆجالان لە رێگەی پێوەندی تەلەفوونیەوە لە ٢٧ی نیساندا وەهای وت:

" هەوڵ دەدەن کورد بەدەستی کورد بدەنە کوشت. ئەو سیاسەتە بەکەڵکی کورد نایەت، هەروەها لە بەرژەوەندی گەلی تورکیادا نییە. دەبێت نەلێت کە' ئەگەر شەڕی کوردان گەورە بکەین ئێمە بەهێزدەبین، و دەوڵەت بدەنە ئێمە'. تاکە شتێک کە قازانجی ببێت یەکێتی گەلانە. پەیامی بۆهەرکەسێکە. پێویستی کورد و یا رۆژهەلاتی ناوین بە شەڕێکی نوێ، بەڕژاندنی خوێن نییە. پێویستی بە ئاشتی و یەکێتی هەیە. پەیامی من بۆ ئاشتی و یەکێتی راستەقینەیە."

ڕاپۆرتی( سی پی تی)

٩-  کۆمیتەی پێشگرتن لە ئەشکەنجەی کۆنسەی ئەورووپا( سی پی تی) لە چوارچێوەی سەردانی بەندیخانەکانی تورکیادا لە نێوان ٦-١٧ی گووڵانی ٢٠١٩، سەردانی ئیمڕالیشی کردبوو و لە ٥ی ئابی ٢٠٢٠ راپۆرتەکەی بڵاو کردەوە.

بەشێک لە راپۆرتەکەی سی پی تی :

" گیراوان لە ژوورێکدا بە قوورسی گۆشەگیر کراون( کۆتایی هەفتە ٢٤ کاتژمێر، هەفتانە ١٦٨کاتژمێر تا ١٥٩کاتژمێر). بە پێی پێوەرەکانی سی پی تی ئەم دۆخە قەبووڵکراو نییە. وەک ئەوەی کە لە ڕاپۆرتەکەی ٢٠١٦ دەرکەوت، هیچ شتێکی ئەمنی و ڕەوا نییە کە تێکەڵی نێوان مەحکوومەکان لە کاتی هەواخۆریدا کۆنترۆڵ بکات.  سی پی تی داوا لە بەرپرسانی تورکیا دەکات کە بۆ ئەوەی مەحکوومەکان لە بەندیخانەی ئیمڕالی بتوانن لە دەرەوەی ژوورەکەیان یەکتری ببینن، هەنگاو بنێن. سی پی تی لە چوارچێوەی پێوەرەکان لە پاراگرافی ٨٢ و ٨٤ ڕاپۆرتی سەردانی ساڵی ٢٠١٣ داوا لە بەرپرسانی تورک دەکات کە سزای گیرانی هەتاهەتایی هەڵبوەشێنێتەوە.

سی پی تی داوا لە بەرپرسانی تورک دەکات کە بۆ گیراوانی ئیمڕالی کاتێک ویستیان خزم و بنەماڵە و پارێزەرەکانیان ببینن، ئاسانکاری بکات. هەر بۆیە دەبێت کۆتایی بە بیانووی سزای دیسیپلین بهێنێت کە بەو بیانووە رێگری لە چاوپێکەوتنی بنەماڵە و پارێزەران دەگرێت."

١٠- دەربارەی ئەو ڕاپۆرتەی سی پی تی لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ کۆمیتەی دائیمی مەجلیسی پارلمانتارانی کۆنسەی ئەورووپا، ڕاپۆرتی کۆمیتەکەیان خوێندەوە کە بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری ئیمڕالی خستبوویە بەرباس.

' وڵامی تورکیا لەسەر ڕاپۆرتەکەی سی پی تی؛ بڕیار لە سەر قەدەغەی نوێ'

١١- چاوپێکەوتنی پارێزەران لە بەندیخانەی ئیمڕالی لە ١٩ی نیسانی ٢٠١٩ بە بڕیاری قەدەغەی فەرمی ڕێگری لێدەکرا. بیانووی بریارەکە لە یەکەمین دادگەی پێداچوونەوەی بوورسا لە ڕێکەوتی ١٣.٠٣.٢٠١٩بوو. ئەو بڕیارە هاوکات بۆ ئاستەنگ کردن و ڕێگرتن لە چاوپێکەوتنی پارێزەران بۆ ئیمڕالی بوو. دوای ١٩ی نیسانی ٢٠١٩ پێنج جاران بۆ چاوپێکەوتن پارێزەرەکان سەردان ئەنجامدرا، بەڵام قەبووڵ نەکرا.

١٢-  سەردانی بنەماڵە و وەسێی بۆ چاوپیکەوتن، لە ساڵی ٢٠١٩ بە ڕێبازی کۆپی کردنی بڕیارەکانی دیسیپلین بە ژمارەکانی ٢٠١٩/١-٢-٣-٤-٥-٦-٧ لە کاتی جیاوادا رێگەی پێنەدرا و ڕەتکرایەوە. سێ داوای سەردان  لە ساڵی ٢٠٢٠ بە بیانووی سزای دیسیپلینی دوایی ٢٠١٩ ڕەتکرایەوە. دوای ٢٠ کانوونی ٢٠٢٠ سەردانی بنەماڵە و وەسێی بە بێ وڵام مایەوە و لەو بابەتەوە هیچ بڕیارێک نەدراوە.

١٣- دوای راپۆرتی سی پی تی لەو ڕۆژەی کە ڕاگەیەنراوە، لە ئەیلوولی ٢٠٢٠ دەربارەی مافی چاوپێکەوتن و قسەکردنی تەلەفوونی  بنەماڵە و وەسێی سێ بڕیار جیاواز درا.

لە ٧ی ئەیلوول لە مافی پێوەندی تەلوفوونی، لە ٢٣ی ئەیلوول لە چاوپێکەوتنی پارێزەران و لە ٣٠ی ئەیلوول دەربارەی دیداری بنەماڵەیی و وەسێی بڕیاری ڕێگری کردنی دراوە.  بەو بڕیارە قەدەغە کردنە وڵامی راپۆرتەکەی سی پی تی یان داوەتەوە و گۆشەگیری-یان قوورستر کردووە.

سەردانە گشتیەکان بۆ سەردانی زیندان

١٤. لە ساڵی ٢٠٢٠دا ، تا ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠ وڵامی داواکاری پارێزەران بۆ ئەوەی سەردانی زیندانی ئیمڕالی بکەن، نەدرایەوە. داواکاری پاریزەران دوای ٢٥ی ئەیلول، لەلایەن ٢مین دادگای ئینفازی بورسا لە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠، بە بریاری تایبەت رێگری لێکرا و قەدەغەی ٦ مانگ وەک بیانو پیشاندرا و چاوپێکەوتنەکان قەدەغەکران. بڕیارەکە وەک ئەوەی لە سەرەوە رامانگەیاند، کۆپیکردن و گۆڕینی کات و ژمارەی بریارەکانی ٢٠١٩ و ئەوانەی پێشووی دادگای ئینفازی بورسا بوو.

١٥. لە روی سەردان و چاوپێکەوتنەکانی خانەوادە و پارێزەرەوە، لە سالی ٢٠٢٠دا ، لە ٢٠ی کانونی دوەمی ٢٠٢٠ەوە سەردانی خانەوادە و پارێزەران بە بریاری ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ی دەستەی دیسیپلینی زیندانی ئیمڕالی وەک بیانو پیشاندرا و ئاستەنگکرا. بە بریاری ٢٥ی کانونی دوەمی ٢٠٢٠، تا ٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ وڵامی هیچ داواکاری سەردانەکە نەدرایەوە. لە ٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠دا، بریاری ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٠ی دەستەی دیسیپلینی زیندانی ئیمڕالی وەک بیانوو پیشاندرا و ئاستەنگکرا. لەبارەی ناوەڕۆکی ئەم بڕیارە، تا ئێستا زانیاری بە پارێزەران نەدراوە. لەگەڵ ئەوەی لەم کاتەدا لە ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٠ەوە تا ٤ی کانونی دوەمی ٢٠٢٠دا لەبەر ئەوەی سەردانی خانەوادە و پارێزەرەکە بە بیانو ئاستەنگکران، دو سکاڵا تۆمارکران، بەڵام وڵام نەدرایەوە. بریاری دەستەی دیسیپلین دوای کۆتاییهێنانی پرۆسەی ناچاری بۆ کۆتاییهێنان بە پرۆسەی یاسایی بڵاکرایەوە. ئەمەش بە شێوەیەکی ئاشکرا پیشانی دەدات کە دۆسیای پارێزەران شاردراوەتەوە و بە توندی موەکیلەکان ئاستەنگکراون کە داوای مافی خۆیان بکەن.

١٦. بۆ ٩٦ سەردانی چاوپێکەوتنی پارێزەران لە ساڵی ٢٠٢٠دا، رێگا نەدرا. لەوانەش ٦٨ سەردان بێوڵام مانەوە و بۆ ٢٨ سەردانیش بریاری دادگا وەک بیانو پیشاندرا و قبوڵنەکران. لە ٥٠ سەردانی خانەوادە و پارێزەر، ٤٠ سەردان بێوڵام مانەوە و قبوڵنەکران. ٩ سەردانیش بە بەریاری دەستەی دیسیپلین ئاستەنگکران. سەردانی خانەوادەش قبوڵنەکران.

رێگریکردن لە مافی راگەیاندن و زانیاریوەرگرتن

١٧. لەگەڵ دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە هەموو جیهان بڵاوبوەوە، دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ موەکیلەکەمان لە زیندانی ئیمڕالی زۆر گرنگ بوو. زۆر جار پارێزەران داوایان کرد رووبەروو و لە رێگای تەلەفۆنەوە لەگەڵ موەکیلەکەمان پەیوەندی دروست بکەین. بۆ ئەم مەبەستەش سەردانی دادگای دەستوری بنەڕەتی و دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپاکرا، داوای گرتنەبەری رێوشوێن رەتکرایەوە، بەڵام سەردانی پەیوەندی بنەڕەتی بەردەوامە.

١٨. لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠دا، یەکەمجار لە زیندانی دورگەی ئیمڕالی مافی تەلەفۆن بەکارهێنرا. خانەوادەی موەکیلەکانمان، ٢٠ خولەک توانیان لەرێگای تەلەفۆنەوە لەگەڵ موەکیلەکانمان قسە بکەن کە ئەوەش بۆ زیندانی ئیمڕالی هەنگاوی یەکەمین بوو. بەڵام لەو کاتە بەدواوە بە هیچ شێوەیەک نەتوانراوە پەیوەندی دروست بکرێت.

٩. لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە چوارچێوەی مافی چاوپێکەوتن و قسەکردندا بە تەلەفۆن ٦٥ سەردانی پارێزەران، ٣٩ سەردانی خانەوادەکان رەتکرانەوە. ٣٧ سەردانی پارێزەران بێوڵام بوون، ٢٨ سەردان بە بیانوری بریاری دادگا رەتکرانەوە. هەروەها ٣٤ سەردانی خانەوادەکان بۆ قسەکردن بە تەلەفۆن رەتکرانەوە، ٤ سەردان بە بیانوی بریاری دادگا رەتکرانەوە. یەکەمین قسەکردن بە تەلەفۆن لە ٢٧ی نیشاندا ئەنجامدرا.

٢٠. لەناو ئەم بارودۆخەدا کە دەرفەتی راگەیاندن بەم ئەندازەیە ئاستەنگکرا، بۆ دانوستاندن لە رێگای نامەی ساڵی ٢٠٢٠ زۆر هەوڵدرا، بەڵام لەمبارەیەوە کێشەی جددی روویاندا. لە کاتە جیاوازەکاندا نامەکان کە پارێزەران بە رێکوپێکی ناردیان، لەسەر جارەنووسی وان هیچ زانیاری بڵاونەکرایەوە. ناردنی نامە لە زیندانی ئیمڕالی بۆ دەرەوە، لە چوارچێوەی سیاسەتی 'نەبوونی زانیاری ڕەوا' ئەنجامنەدرا.

پرۆسەی یاسایی و پراکتیکی دادگاییکردن

٢٠. زیندانی ئیمڕالی لەڕووی یاساییەوە زۆر رەشە. هەندێک بریاری نوی دەدرێن، بەڵام هیچیان لە روی یاساییەوە کۆنتڕۆڵ ناکرێن. نمونە: ماوەیەک بۆ رێگریکردن لە چاوپێکەوتنەکان 'کەشتی خراپە' و 'کەشوهەوا باش نییە' وەک بیانوو پیشان دەدران، ئێستاش بە بڕیاری دەستەی دیسیپلین و دادگا ئاستەنگی دروست دەکرێت.

٢٢. لە میکانیزمی خۆجێیدا ناوەڕۆکی دۆسیەکان لە پارێزەران دەشاردرێتەوە، لە ماوەی رابردوودا، ژمارەی بڕیارەکان لەسەر دۆسیەکان و کاتی راگەیاندنیان لە پارێزەران دەشاردرێتەوە. پێشتر بۆ چاوەڕوانی ئەوەی کە لەسەر ناوەڕۆکی دۆسیەکان ئاگادار بن، ناتوانێت سەردانەکان ئەنجامبدرێن، بەلام ئێستا هەوڵ دەدرێت کە سەردانە سەربەخۆکان بە شێوەیەکی گشتگیر ئاستەنگدەکرێن. گۆشەگیری ڕەها کە لەلایەن فیزیکیەوە لە رادەیەکی زۆر بەرزدایە و دەیانەوێت گۆشەگیری یاسایی هەمیشەیی جێگیر بکەن.

٢٣. نەک بە تەنها لە ئاستی بەرپرسانی هەرێمیدا، لە ئاستی میکانیزمی دادگاییکردنی باڵا و کۆنترۆلدا، راوەستان و دەرکەوتن لە سیستمی دهی یاسا لەبەرچاوە. ئەم دۆخە ئاشکرای دەککات کە سیستمی گۆشەگیری ئیمڕالی وەک گۆڕەپانێکی دەرەوەی یاسایی لە چوارچێوەی پلانگێری نێودەوڵەتیدا دەکەوێتە پراکتیکەوە. دەمەمەئە لە بریاری بەڕێوەبەرایەتی ١٢ی ئایاری ٢٠٠٥دا کە زۆر پێشێلکاری مافەکانی تێدا دەستنیشانکردبووە، بڕیاری دابوو بەڕێز ئۆجالان لە چوارچێوەی مژاری نەتەوەییدا پێویستە جارێکی دیکە دادگایی بکرێت. لەبەرانبەر ئەم مژارەش پروسەدوری 'کردنەوەی دۆسیەکە' کە لە پرسی نەتەوەییدا نییە، دوورە لە مەرجەکانی بریاری دەمەمەئە و سەرلەنوێ دادگاییکردن ئەنجامنەدراوە. ئەم جێبەجێکردنە کە خاوەنی بریاری دەمەمەئە و کۆمیتەی وەزیران لە ئەنجامدانی بەرپرسیارن، قبوڵنەکراوە. رێکەوتن لەسەر بناغەی دژایەتی یاسا ئەنجامدراوە، لە زۆر دۆسیەدا بۆ هەوڵدانی پووچەڵکردنی بریاری دەمەمەئەش بووەتە زەمینەیەک. لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٤دا بەپێی بەڵگەکانی دەمەمەئە 'بێ ئەوەی هیوایەک بە ئازادکردن هەبێت، تا مردن لە زینداندا بمێنێتەوە' کە لەدژی مافەکانی مرۆڤە، هیچ پێشکەوتنێک ئەنجامنەدراوە. ئەم دۆخە لە سیستمی ئەنجامدانی سزای تورکدا بوەتە هۆکار کە هەزاران سزا دەربکرێن.

٢٤. دادگای دەستوری بنەڕەتی لەبارەی سەردانی قەدەغەکردنی کتێب کە بەرێز ئۆجالان ئەوانی نوسیبوو لەسەر بناغەی لێکۆڵینەوە ئەنجامدرابوون و دیاری کردبوو کە لە روی ئازادی هزر و ڕای تایبەتەوە پێشێلکاری ئەنجامدراوە. لەگەڵ ئەم بڕیارە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٤، دادگای دەستوری بنەڕەتی بەرپرسانی هەرێمی جارێکتر دەستیان بە بڕیاری قەدەغەکردن کرد. پرەنسیبی بڕیارەکانی دادگای دەستوری بنەڕەتی بۆ بەرپرسانی هەرێمی پێویستە ئەنجامبدرێن بەڵام رەتکراوەتەوە. لەم دۆخەدا زۆر سزای وەک ئەوەی لەگەڵ خۆیدا هێناوە. بەم نمونانە جێبەجێکردنی سزا لەسەر بەرێز ئۆجالان کە کەس هیچ قسەیەک ناکات و بێدەنگن، بە تەنها بە ئیمڕالیەوە سنوردار نییە و بە درێژایی کات سیستمی یاسایی تورکیای خستوەتە ناوخۆی.

٢٥. لە هەمان کاتدا لەگەڵ بڕیارەکانی پیشێلکاری کە تۆمارکراون، پێویستە چارەسەریەک بدۆزرێتەوە و دۆسیەکانی دیکە رادەگیرێن و ئەمەش جوڵەی بەرپرسانی دژی یاسایی بوێرتر دەکات. لە سەر پردی گۆشەگیری لە سەردانی ساڵی ٢٠١١ دا ئەم سەردانە لەلایەن دەمەمەئەوە ئەنجامنەدراوە، ئەوەش نمونەیەکە لە دۆخەکە. لەگەڵ ئەوەی راپۆرتەکانی سی پی تی لە سەرەوە ئاماژەیان بۆکراوە، سیاسەتی ئاستەنگکردنی چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادە و پاریزەران ٢١ ساڵە بە شێوەیە ئەنقەست بەردەوامە.

٢٦. لە ساڵی ٢٠٢٠دا جگە لە پرۆسەی یاسایی کە دادگا هەرێمیەکان بەردەوامە، لەبارەیی موەکیلەکانمان لە زیندانی ئیمڕای ١٩ جار سەردانی دادگای دەستوری بنەڕەتی و جارێکیش سەردانی دەمەمەئە کراوە. لەگەڵ کۆتاییهێنانی ساڵی ٢٠٢٠ لە دادگای دەستوری بنەڕەتی لەبارەی ئەنجامەکان لە زیندانی ئیمڕالی ٣٩ ە لە دەمەمەئە ٧ دۆسیە بەردەوامن. لە بەرانبەر کۆمیتەی وەزیرانی دەستەکەش سەردان ئەنجامدرابووکە بریاری دەمەمەئە لە ساڵی ٢٠١٤ دا کە رژێمی ئینفازی قوڕسکراوە بە واتای ئەشکەنجە دێت و پیویستە هەموو شتێکی پێویست لەبارەی ئەم بڕایارەوە بدریت.

 

 

 

ئەنجام

زیندانی دورگەی ئیمڕالی بەو سزایانەی کە لە جیهاندا نمونەیان نییە، بەردەوامی بە پێشێلکاریەکانی دەدات. سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمڕالی بەک بە تەنها بە سیستمی یاسایی تورک بە سیستمی یاسایی نێونەتەوەیی بەڕێوەدەبرێت. تورکیا کە سەر بە پیلانگێری ئەوروپایە بە بریار و راپۆرتەکانی دەمەمەئە و سی پی تی کە میکانیزمی یاسایی پلانی ئەوروپایە، گرنگی پێنادرێت و بۆ کۆنسەی ئەوروپاش مەسەلەیەکی بەرپرسیاریە. دروستکردن و بەردەوامیدان بە ئەشکەنجە و گۆشەگیری لەم ئاستەدا بە پەسەندکردنی دەزگا نێودەوڵەتیەکان یان بە بێدەنگی ئەوان دەتوانرێت ئەنجامبدرێت.

٢٨.سیستمی ئیمڕالی بێگۆمان پەیوەندی بە سیاسەتی چارەسەرکردن یان چارەسەرکردنی دۆزی کوردانەوە هەیە. دۆزی کوردان کە یەکێک لە دۆزە هەرە گەورە و گرنگەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، چارەسەرکردنی لەسەر زەمینەی دیموکراتی هەموو ئەو هێزانەی کە خۆیان بە سیاسەتی شەڕەوە بەستوەتەوە، نیگەران دەکات. بەڕێز ئۆجالان لەدژی ئاڵۆزی نەتەوە – دەوڵەت کە وادەکات گەلان لەبەرانبەر یەکتری بوەستنەوە، چارەسەری نەتەوەی دیموکراتی دروست کردوە و وایکردەوە پرۆژەی ژیانی گەلی کورد لەگەڵ گەلانی جیهان بترانێت لەسەر خاکێکی هاوبەش بژین.

 

 

٢٩. لەبەرئەوەش سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمڕالی لە کەسایەتی بەڕێز ئۆجالاندا بە واتای گۆشەگیرکردنی دەرفەتی چارەسەری دموکراتی دێت. لەگەڵ ئەم بارودۆخەی گۆشەگیری رەها، بەرێز ئۆجالان لە هەموو دەرفەتێکدا ، دەیەوێت دەرفەتی چارەسەری گەورە بکات و ئەمەش لەبەرچاوە. لە زۆربەی پەیوەندیەکاندا تەئکیدی لەوە کردوەتەوە.

٣٠. رووداوێکی دیکەی گرنگ کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا روویدا، ئەوە بوو کە دەستپێشخەری نێودەوڵەتی ئازادی بۆ ئۆجالان ١٠ی تشرینی یەکەم وەک 'رۆژی نێودەوڵەتی ئازادی ئۆجالان' قبوڵ کرد. کوردان و دۆستەکانیان لە هەموو شوێنێکی جیهان داوای ئازادی بەڕێز ئۆجالانیان کرد.

٣١. بۆ ئەوەی کۆتایی بە سیستمی گۆشەگیری ئیمڕالی بهێنرێت، پێویستە مافی بنەڕەتی گەردوونی  کە هەموو مرۆڤێک خاوەن ئەو مافەیە بدرێت و چاوپێکەوتنی خانەوادە و پارێزەران ئەنجام بدرێت و کۆتایی بە کردەوەی دژە دیموکراتیک بهێنرێت کە پەیوەندی یەکسەر بە گۆشەگیریەوە هەیە، بەڵام بۆ ئەوەی ئەم سیستمە کە هەموو کاتێک خۆی نوێ دەکاتەوە، نەهێڵێنرێت، پێویستە بەڕێز ئۆجالان و گەلی کورد وەک گەل و مرۆڤی دیکە لەلایەن یاسایەوە یەکسان بن و ئازاد بژین. بەناوی نووسینگەی مافەکانی سەدەوە ، داوا لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا دەکەین هەست بە بەرپرسیاری بکەن و پێکەوە بۆ تێکۆشانی دادپەروەری و یاسای دیموکراتی کار بکەن."

ف.ق / ک.ش