پارێزەران داوای ئەنجامدانی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد کرد
پارێزەرانی نووسینگەی یاسای سەدە جارێکی دیکە داوای بینینی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد و بۆ ئەوەش سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کرد.
پارێزەرانی نووسینگەی یاسای سەدە جارێکی دیکە داوای بینینی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد و بۆ ئەوەش سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کرد.
پارێزەرانی نووسینگەی یاسا سەدە ئیبراهیم بیلمەز، نەورۆز ئویسال، مەزڵوم دینچ و چەنگیز یورکلی سەردانی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوبەرایەتیی زیندانی ئیمرالی کرد، تاوەکو بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدەن.
هەروەها پارێزەران بۆ بینینی هەر یەک لە موەکیلەکانیان عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش لە زیندانی ئیمرالی، سەردانی داواکاری گشتی و بەڕێوەبەرایەتیی زیندانیان کرد.
نزیکەی دوو ساڵە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نییە.
ژ.ت