پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد سەردانی بەرپرسانیان کرد

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چاوپێکەوتنیان لەگەڵ موەکیلەکەیاندا سەردانی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوبەرایەتیی زیندانی ئیمرالی-یان کرد.

ڕازییە ئۆزتۆرک، ڕێزان ساریجا، فایەق ئۆزگور ئەرۆل و عیمران ئەکمەکچی پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، سەردانی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوبەرایەتیی دەزگای سزای زیندانی ئەمنیی ئاستبەرزی جۆری ئێفی ئێمڕاڵی-یان کرد.

پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکانیان لە هەفتەیەکەدا دوو جار سەردانی ئەو دەزگا پەیوەندیدارانە دەکەن.

لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نییە.

ژ.ت