پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەری گەلی کورد سەردانی داواکاری کۆماریان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی چاوپێکەوتنی لەگەڵدا ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.

فایەق ئوزگور ئەڕۆڵ، رازیە ئوزتورک، رێزان ساریجا و جەنگیز یورەکلی، پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد، بۆئەوەی چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت، سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.

ڕێبەری گەلی کورد کۆتا جار ٢٥ی ئازاری ئەمساڵ لەگەڵ براکەی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەی کردبوو، بەڵام پەیوەندیەکە لە نیوەدا پچڕابوو.

هەر یەک لە پارێزەران رێزان ساریجا و نەورۆز یوساڵ لە دوای ٨ ساڵ لە ٢ و ٢٢ مانگی پێنج و ١٢ و ١٨ مانگی شەش و ٧ی مانگی ٨-ی ٢٠١٩ توانیبویان موەکیلەکەیان ببینن، لەو ڕۆژە بەدواوە هەموو ئەو سەردانانەی پارێزەران کە دەیکەن، لە لایەن سەرۆکایەتی دادگای بورساوە وڵام نادرێنەوە.

ف.ق