پارێزەران بۆ رۆیشتن بۆ ئیمراڵی جارێکیتر سەردانی بەرپرسانیان کرد
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جارێکی دیکە سەردانی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمرالییان کرد تاوەکو بڕۆن بۆ ئێمراڵی و چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت.
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جارێکی دیکە سەردانی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمرالییان کرد تاوەکو بڕۆن بۆ ئێمراڵی و چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت.
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پارێزەرانی زیندانیانی دیکە لە ئیمڕاڵی، عومەر خەیری کۆنار، حەمیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش داواییەکی نوێیان پێشکەشکرد بۆ بینینی موەکیلەکانیان.
پارێزەران فایەق ئوزگور ئەڕۆڵ، رازیە ئوزتورک، رێزان سارجا و جەنگیز یورەکلی، سەردانی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوبەرایەتیی زیندانی ئیمراڵییان کرد.
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٩ەوە، کە لە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەییەدا دیلکرا، لە زیندانی جۆری ئێف-ی ئاستبەرزی ئەمنیی ئیمرالی لە گۆشەگیرییەکی قورس و سەختدایە.
دوایینجار عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٥ی ئازاردا توانیی بە تەلەفۆن لەگەڵ براکەی قسە بکات، بەڵام ئەو پەیوەندی و قسەکردنەش لە دوای چەند خولەکێک و لەکاتی قسەکردندا لەلایەن بەرپرسانی دەوڵەتی تورکەوە پچڕێنرا.
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دوای ٨ ساڵ لە ٢ و ٢٢ی ئایار و ١٢ی حوزەیران و ١٨ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩ توانییان چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت. لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە هەموو داواکانی پارێزەران بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن وەڵام نەدراونەتەوە.
ف.ق