پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد بۆ چاوپێکەوتن سەردانی داواکاری گشتییان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە موەکیلەکەی خۆیان بکەوێت جارێکیتر سەردانی داواکاری گشتییانکرد.

رێزان ساریجا، فایەق ئۆزگیور ئەرۆڵ، جەنگیز یورەکلی و سەربای کۆکلو پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بتوانن چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا بە پاساوی "نەخشەڕێ"، ئۆجالان لەگەڵ بەرگرینامەکانیادا پێشکەشی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای کردبوو، رایگەیاندبوو، لە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠ەوە بۆ ماىوەى ٦ مانگ هەموو چاوپێکەوتن و سەردانێکی پارێزەران بۆ ئیمراڵی قەدەغە دەکەن.

سەرباری ئەوەى ماوەی ئەو قەدەغەکارییە لە ٢٣ی ئاداری ٢٠٢١دا کۆتایی پێهاتووە، بەڵام هێشتا وەڵامی داوای پارێزەران بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن نادرێتەوە.

ک-ش