پارێزەرانی رێبەر ئۆجالان بۆ چاوپێکەوتن سەردانی داواکاری گشتی کۆماری بورسەیان کرد
پارێزەرانی ڕێبەر ئۆجالان، بە مەبەستی چوونە ئیمراڵی و سەردانییکردنی ڕێبەر ئۆجالان، داواکارییان پێشکەشی داواکاری گشتیی کۆماری بورسا کرد.
پارێزەرانی ڕێبەر ئۆجالان، بە مەبەستی چوونە ئیمراڵی و سەردانییکردنی ڕێبەر ئۆجالان، داواکارییان پێشکەشی داواکاری گشتیی کۆماری بورسا کرد.
ئەمڕۆ هەریەک لە ڕازیە ئۆتورک، فایق ئۆزگور ئەرۆل، ڕێزان ساریجا و جەنگیز یورەکلی، پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، بۆ ئەوەی لە زیندانی دوورگەی ئیمرالی چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت، داواکاریی دیداریان پیشکەشی داواکاری گشتی کۆماری بورسا کرد.
داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا بە پاساوی نووسینی “نەخشەڕێ”، کە ڕێبەر ئۆجالان لەگەڵ پارێزنامەکانی پێشکەشی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای کردبوو، ڕایگەیاندبوو، لە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠ـەوە بۆ ماوەی ٦ مانگ هەموو چاوپێکەوتن و سەردانێکی پارێزەران بۆ ئیمرالی قەدەغە دەکەن، سەرباری ئەوەی ماوەی ئەو قەدەغەکارییە لە ٢٣ی ئاداری ٢٠٢١ـدا کۆتایی پێهاتووە، بەڵام وێڕای ڕۆژانە سەرلێدان کردنی پارێزەران بۆ چوونە ئیمراڵی، داواکارییەکانیان بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن ڕەت دەکرێتەوە.
پارێزەران دوای ٨ ساڵ ڕێگریی، لە ٢ی ئایاری ٢٠١٩ و لە دوایین جاریشدا لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ دا توانیبویان چاویان بە عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بکەوێت.
ف.ق