پاڵەوانێتی وەرزشی گولستان دۆکو ڕیکدەخرێت

ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتی پاڵەوانیەتیەک بە ناوی پاڵەوانێتی وەرزشی گولستان دۆکو ئەنجام دەدات.

ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتی لە ناوەندی بینایی دەم پارتی لە ئەنقەرە بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی ئەنجامدانی پاڵەوانێتی وەرزشی گولستان دۆکوی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: " گەنجان، بەتایبەت ژنانی گەنج هێزی گۆڕانکاری و تێکۆشانن. هەڵگری هەڵوێستی شۆڕشگێڕیین. دەسەڵاتداریش زۆر بە باشی درکی بەم ڕاستیەکردوە، بۆیە هەموو کات لە هەوڵداندایە لە چوارچێوەی شەڕی تایبەتدا هێرشی سەر ژنانی گەنج دەکات، بەڕێبازە پیسەکانی شەڕی تایبەت هەوڵدەدات گەنجان لە ڕاستینەی خۆیان دورخاتەوە. ڕوونە دەسەڵاتداری وەرزشیش وەک سیاسەتی شەڕی تایبەت بەکاردەهێنێت، لە ژێر چەتری وەرزشدا ڕەگەزپەرستی و زایەندپەرستی لەناو کۆمەڵگادا بڵاودەکاتەوە. بۆیە لەو باوەڕەداین لە ڕێگەی ئەم پاڵەونیانەتەوە وەرزشی گەنجان دەگەڕێننیەوە بۆ ڕاستینەی خۆی و پاڵەوانێتی گولستان دۆکو سازدەکەین، کە گولستان یەكێکە لە قوربانییەکانی شەڕی تایبەت و سەرگومکراوە."

دەربارەی پاڵەوەنیەتەکەش ئەوەیان ئاشکراکرد کە گەنجان دەتوانن ٢١ی ئایار سەردانی ڕێکخستنەکانی دەم پارتی بکەن، خۆیان تۆماربکەن لە پاڵەوانیەتیەکدا.