په‌رله‌مانتاری سویسڕی له باره‌ی پلانی هێرشی ئه‌ردۆغان پرسیاری له حكومه‌ت كرد
په‌رله‌مانتاری سویسڕی كلاودیا فريدڵ پلانی داگیركاری ئه‌ردۆغان كه چه‌ند رۆژ پێشتر له دژی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ئاشكرای كردبوو، له حكومه‌تی بێرن پرسی.
په‌رله‌مانتاری سویسڕی كلاودیا فريدڵ پلانی داگیركاری ئه‌ردۆغان كه چه‌ند رۆژ پێشتر له دژی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ئاشكرای كردبوو، له حكومه‌تی بێرن پرسی.
ئه‌ندامی پارتی سۆسیال دیموكراتی سویسرا (ئێس پی) په‌رله‌مانتار كلاودیا فریدڵ له باره‌ی ئاماده‌كاری ده‌وڵه‌تی تورك بۆ داگیركردنی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا پرسیارنامه‌یه‌كی پێشكه‌شی په‌رله‌مانتاری سویسرا كرد و داوای له حكومه‌ت كرد وه‌ڵامی بداته‌وه.
فریدڵ به بیریهێنایه‌وه كه سه‌رۆككۆماری تورك ته‌یب ئه‌رۆغان به‌ر له چه‌ند رۆژ پلانێكی نوێی بۆ داگیركردنی خاكی سوریا ئاشكرا كردبوو و باسی له‌وه‌كرد ئه‌وانه‌ی چه‌ندین ساڵه له دژی داعش تێده‌كۆشن ده‌كرێنه ئامانج له‌و پلانه‌دا. په‌رله‌مانتاری سویسڕی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له ئه‌گه‌ری هێرشی ده‌وڵه‌تی تورك داعشیه‌كان له زیندانه‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌توانن ئازاد ببن.
له پرسیارنامه‌كه‌دا پرسیاری ئه‌وه‌كراوه، "ئازادبوونی داعشیه‌كان بۆ ئێمه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه. ئێوه له باره‌ی ئه‌م پلانه نوێیه كه ئاشكرا كراوه و ده‌ره‌نجامه‌كانی چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه؟"
پێشبینی ده‌كرێت كه له رۆژانی داهاتوودا حكومه‌ت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه.
هـ . ب