پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر چالاکی هەدەپە بۆ زیندانیان
هەدەپە بۆ پشتگیرکردن لە چالاکی مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکاندا، چالاکی ئەنجامدا، پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر چالاکوانان و ژمارەیەک چالاکوان دەستگیرکران.
هەدەپە بۆ پشتگیرکردن لە چالاکی مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکاندا، چالاکی ئەنجامدا، پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر چالاکوانان و ژمارەیەک چالاکوان دەستگیرکران.
رێکخستنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ئەستەنبوڵ، بۆ پشتگیریکردن لە چالاکی مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکانی تورکیا و باکوری کوردستاندا و بۆ ئاماژەدان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، چالاکی ئەنجامدا. پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر چالاکوانان و زۆر کەسیان دەستگیرکرد.
پۆلیسی تورک لە گۆڕەپانی کادکۆی ئەستەنبوڵ چالاکوانانی گەمارۆدا و ژمارەیەک چالاکوان دەستگیرکران.
پۆلیسی تورک رێگەیان نەدا، رۆژنامەنووسان رۆماڵی چالاکیەکە بکەن و باسی ئەوەش دەکرێت، سەزایی تەمەلی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە رووبەرووی توندوتیژی پۆلیس بووەتەوە.
ف.ق