پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر دەستپێشخەریی بنەماڵەکانی پرسوس
پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر ئەندامانی دەستپێشخەریی بنەماڵەکانی پرسوس، کە بۆ یادکردنەوەى ١٠ی تشرینی یەکەم هاتبوون بۆ ئەنقەرە و ١٣ کەسیان دەستگیرکردن.
پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر ئەندامانی دەستپێشخەریی بنەماڵەکانی پرسوس، کە بۆ یادکردنەوەى ١٠ی تشرینی یەکەم هاتبوون بۆ ئەنقەرە و ١٣ کەسیان دەستگیرکردن.
لە ٦هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی پرسوس دا و لە چوارچێوەی کەمپەینی لە پێناوی ئەو کەسانەدا لە کۆمەڵکوژییەکەی ١٠ی تشرنی یەکەم لە ئەنقەرە ژیانیان لە دەستدابوو، یادکردنەوەیەک بەڕێوەدەچوو. بۆ ئەوەش دەستپێشخەریی بنەماڵەکانی پرسوس خواستیان بڕۆن بۆ گۆڕەپانی یادکردنەوەکە و بەشداری یادەکە ببن، بەڵام پۆلیسی دەوڵەتی تورک رێگریی لێکردن.
پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورک لە نزیک وێستگەى میترۆ ئۆتۆمبێلی ئەندامانی دەستپێشخەریی بنەماڵەکانی پرسوس-یان گەمارۆدا و بە گازی بیبەر هێرشی کردە سەریان.
پۆلیسەکان لەو پەلامارەیاندا ئوموهان ئۆزدەمیر، یوجەل یاوز، ڤۆڵکان ئویار، یارەن تونجەر، ئەبرو ییت، بیرکان پۆڵات، دۆگونجان ئادیامان، شامیل پارلاک، زەینەب تان، زەینەب ئولگەر، عایشە مزگین ئەسمەر، دۆگیوش ئۆزدەمیر، گیونەی ئاکگیون بە لێدان و توندوتیژی دەستگیرکرد.
ژ.ت