پەرلەمانتار عومەر فاروق گەرگەرلی ئۆغڵو ئازاد کرا

عومەر فاروق گەرگەرلی ئۆغڵو، کە بەهۆی بڵاوکردنەوەى تویت دەستگیرکرابوو و سزای زیندانیی بەسەردا سەپێنرابوو، دوای تانەدان لە بڕیارەکە دادگای دەستووری رایگەیاند، مافەکانی پێشێلکراون و دەبێت ئازاد بکرێت.

پەرلەمانتاری هەدەپەى کۆجالی عومەر فاروق گەرگەرلی ئۆغڵو شەوی رابردو لە زیندانی جۆری ئێفی سینجان لە ئەنقەرە ئازاد کرا.

گەرگەرلی ئۆغڵو لە کاتی هاتنەدەرەوە لە زیندان لەلایەن بنەماڵەکەى و پەرلەمانتارانی هەدەپەوە پێشوازیی لێکرا.

ژ.ت