په‌رله‌مانتاری چه‌پگر ستیفانی پرێزیۆسۆ پرۆژه پرسیارێكی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی كرد و پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد" ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی له پێناو رێزگرتن و پارێزگاری له مافه‌كانی مرۆڤ له توركیا چی ده‌كات؟.
پرێزیۆسۆ بڕیاره‌كه‌ی ٣٠ی نیسانی ئه‌نجومه‌نی جنێڤی به بیرهێنایه‌وه له‌باره‌ی ده‌ستوه‌ردان به رێگه‌ی دیپلۆماسی له توركیا له پێناو رێزگرتن له مافه دیموكراسیه‌كانی گه‌لی كورد و وتی، "سه‌ره‌تا ده‌مانه‌وێت بزانین ئه‌نجومه‌نی فیدراڵ وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی به‌و بانگه‌وزه‌ی به‌رپرسانی جنێڤ داوه‌ته‌وه یان نا."
پرێزیۆسۆ له حكومه‌تی پرسی ئاخۆ له‌م بابه‌تانه‌دا هه‌وڵه‌كانی ده‌ستپێكردووه یان نا:
- بۆ ئازادكردنی به‌ندكراوانی سیاسی هه‌ده‌په؛
- بۆ ئه‌وه‌ی پەرلەمانتارانی هه‌ده‌په ئه‌و ئه‌ركه به‌جێبێنن، كه دەنگدەران لە هه‌ڵبژاردندا پێیان سپاردوون، بۆ ئازادكردنی به‌رپرسانی هه‌ڵبژێردراوی هه‌ده‌په؛
- بۆ ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی هەدەپە؛
- بۆ پاراستنی مافی چالاكوانان و به‌رپرسانی هه‌ڵبژێردراوی كورد، كه به شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی له لایه‌ن به‌رپرسانی توركه‌وه تاوانبار ده‌كرێن؛
- له دژی ئه‌شكه‌نجه‌دانی به‌ندكراوان، به تایبه‌تی به‌ندكراوانی كورد و ژنان، بۆ ئه‌وه‌ی رێز له په‌یماننامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ بگیرێت؛
له‌كۆتایی پرۆژه پرسیاره‌كه‌یدا پرێزیۆسۆ داوای له ئه‌نجومه‌نی فیدراڵ كردووه، كه له پێناو پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌و نوێنه‌ره هه‌ڵبژێدراوانه‌ی كورد، به شێوه‌یه‌كی به‌هێز گوشار بخاته سه‌ر به‌رپرسانی تورك.
ژ.ت