پەیامی زیندانیان: تێکۆشانی گەورەمان گۆشەگیری لە سەر ڕێبەر ئاپۆ هەڵدەگرێت

زیندانیانی زیندانی ئاسایشی باڵای ژمارە ١ی دوملوی ئەرزڕوم، ڕایانگەیاند: "تێکۆشانمان کە لە ناوەوە و دەرەوەدا گەورە دەبێت، گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ دەشکێنێت."

پەیامی زیندانیان

زیندانیانی سیاسی لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە لە چالاکیدان، چالاکی مانگرتن لە خواردنی بە نۆرەییان لە ٤ی نیساندا وەرچەرخاند قۆنا‌ێکی نوێ. لەم قۆناغە نوێیەدا زیدانیان بڕیارییان دا بە بایکۆتکردنی دادگاکان و چاوپێکەوتن و تەلەفونکردنیش لەگەڵ بنەماڵەکانیاندا هەڵپرسراد.

زیندانیان لە زیندانی ئاسایشی باڵای ژمارە ١ی دوملوی ئەرزڕوم لە چاوپێکەتنیان لەگەڵ پارێزەرەکانیاندا جەژنیان لەو بنەماڵانەی لە چالاکی ئێشگیری دادپەروەریدان و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆزکرد. زیندانیان لە ڕێگەی جەژنە پیرۆزەکەیانەوە ئەم پەیامەیان ناردووە: "سڵاو لە هێزی تێکۆشان دەکەین.جەژنە پیرۆزە لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو کەسێک لە کە گۆڕەپانی تێکۆشانی ژیاندایە دەکەین. ئەو تێکۆشانەی کە بنەماڵە و دایکانمان بەڕێوەی دەبەن، هێز و مۆراڵ بەخشە بۆ ئێمە. سڵاو لە تێکۆشانی بە شکۆی بنەماڵەکانمان دەکەین. تێکۆشانی گەورەمان لە ناوە و دەرەوەدا گۆشەگیری لە سەر ڕێبەر ئاپۆ هەڵدەگرێت. سڵاو لە هەموو گەلمان دەکەین."