رۆڵەکانی دەستپێشخەری ئاگر ١٠ ئۆتۆمبێل و عەمبارێکی فاشیستەکانیان سوتاند

رۆڵەکانی دەستپێشخەریی ئاگر ڕایانگەیاند، لە شارەکانی بورسا، ئیزمیر و ئەستەنبوڵ بارهەڵگرێک و ٩ ئۆتۆمبێل و کۆگایەکی کاغەزی فاشیستەکانیان سوتاندووە.

دەستپێشخەرییەکە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە: "ئەگەر ڕۆژانە خوێنی ئێمەى کورد دەڕژرێت، دەبێت هەموو کەس بزانێت، کە ئەوە لێپرسینەوەى دەبێت و باجی هەیە".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، رۆژی ٣ی تشرینی دووەم لە ناوچەی ئینەئۆگل لە شاری بورسا ئۆتۆمبێلی کەسێکی ئاکەپەیی، ڕۆژی ٢ی تشرینی دووەم لە ناوچەى ماڵتەپەی ئیستەنبول کۆگایەکی کاغەزی ئاکەپەییەکان سوتێنرا، هەمان ڕۆژ لە ماڤی شەهیر لە ئیزمیر ئۆتۆمبێلی کەسێکی مەهەپەیی و لە ١ی تشرینی دووەمدا لە ئینەئۆگل لە بورسا بارهەڵگرێک و ٧ ئۆتۆمبێلی نوێی "دوژمنانی کورد" سوتێنران.

ژ.ت