رۆمانیا دەیەوێت نوری ئاکمان رۆژنامەنووسی کورد رادەستی تورکیا بکات

بەرپرسانی دەوڵەتى رۆمانیا دەیانەوێت رۆژنامەنووسی کورد نوری ئاکمان و ٢ زیندانی سیاسیی تری کورد، سەرباری مەترسیی سەپاندنی ئەشکەنجە بەسەریاندا و هەڕەشەى زیندانیکردنیان لە تورکیا، دەیەوێت رادەستی دەوڵەتى تورک-یان بکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، نوری ئاکمان لە فڕۆکەخانەى بوخارستی پایتەختی رۆمانیا سەرباری ئەوەى داوای پەنابەریی کردووە، بەڵام هەوڵدراوە بە زۆر بیخنە ناو فڕۆکەیەک و بیگەڕێننەوە بۆ تورکیا.

دادگای دەوڵەتى تورک بە پاساوی بڵاوکردنەوەى هەواڵ لەسەر کۆبانێ، وێنەگرتن و بڵاوکردنەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن دا" ٦ ساڵ و ٣ مانگ سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپاندووە.

دوای ئەوەى ئەو بڕیارە لە دادگای تێهەڵچوونەوە هەڵوەشێنرایەوە، بەڵام دووبارە سکاڵای نوێ لە دژی ئاکامان تۆمارکرایەوە و لە ٣هەمین دانیشتنی دادگادا بڕیاری زیندانیکردن بۆ ئاکمان دەرکرایەوە.

ئاکمان بەهۆی هەڕەشەى دادگای تورکەوە لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ەوە ناچاربوو بڕوات بۆ یونان و داوای پەنابەریی سیاسیی کردبوو.

هاوکات ٢ پەنابەری تری سیاسیی کورد بە ناوەکانی کۆکمان جۆشکون و سەردار بیلگینچ، کە لە تورکیا سزای زیندانیکردنیان بۆ بڕاوەتەوە لە رۆمانیا داوای پەنابەریی سیاسییان کردووە، بەڵام دەوڵەتی رۆمانیا دەیەوێت لەگەڵ نوری ئاکمان رۆژنامەنووسی کورد رادەستی دەوڵەتی تورک-یان بکاتەوە.

ژ.ت