رێپێوانی درێژمه‌ودا له سویسڕا به‌رده‌وامه
رێپێوانی درێژمه‌ودا له سویسڕا به‌رده‌وامه. له رێپێوانه‌كه‌دا خاوه‌نداری له به‌رخودانی گه‌ریلاكان كرا و په‌یام له دژی خیانه‌ت دران.
رێپێوانی درێژمه‌ودا له سویسڕا به‌رده‌وامه. له رێپێوانه‌كه‌دا خاوه‌نداری له به‌رخودانی گه‌ریلاكان كرا و په‌یام له دژی خیانه‌ت دران.
به پێشه‌نگایه‌تی رێكخراوه‌كانی گه‌نجانی كورد، بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گه‌نجی تێكۆشه‌ر (ته‌كۆژن) له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی ‘وه‌رن بۆ جه‌نگی ئازادی‘ له ٩ ناوه‌ند رێپێوانی درێژمه‌ودا ده‌ستیان پێكردووه. له سویسڕاش رێپێوانه‌كه له رۆژی دووه‌میندا له شاری بیه‌ل ده‌ستیپێكرد. دوێنیش له شاری سالاتۆرن لێدوانی رۆژنامه‌نووسی درا و گه‌نجان رێپێوانی خۆیان له شاری گرینچێن كۆتایی پێهێنابوو.
گه‌نجان سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ له شاری زینتراپلاتز كۆبوونه‌وه. رێپێوان به رێزگرتن له شه‌هیدانی تێكۆشانی ئازادی كوردستان ده‌ستیپێكرد. گه‌نجان له‌وێ راگه‌یه‌نراویاندا.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌م بابه‌تانه باس كران:
"گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له به‌رامبه‌ر كۆنسێپتی هێرش له‌سه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان به‌رخودان درێژه پێده‌ده‌ن. ئه‌ركی ئێمه‌ی گه‌نجان ئه‌وه‌یه كه خاوه‌نداری له تێكۆشانی گه‌ریلاكان بكه‌ین. گه‌نجانی كورد له هه‌موو شوێنێك ببنه ده‌نگی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه. له به‌رامبه‌ر داگیركاری و خیانه‌ت ئێمه هه‌ڵمه‌تی وه‌رن بۆ جه‌نگی ئازادی به سه‌رفرازی تاجدار ده‌كه‌ین و كۆنسێپتی داگیركاری و خیانه‌ت تێكده‌ده‌ین".
گه‌نجان بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی شه‌رمه‌زار بكه‌ن هێله‌كی سپیان له‌به‌ر خۆیان كردبوو بۆ ده‌رهێنانی ناوی په‌كه‌كه‌ش له لیستی تیرۆر واژۆیان كۆكرده‌وه.
هـ . ب