رێپێوانی درێژمه‌ودا له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ دووه‌م رۆژدایه‌

رێپێوانی درێژمه‌ودا كه‌ به‌ پێشه‌نگایه‌تی بزوتنه‌وه‌كانی گه‌نجانی كورد ته‌جه‌شه‌ و تێكۆژن له‌ دژی هێرشه‌ داگیركه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌نجامده‌درێت، له‌ دووه‌م رۆژدا له‌ ئه‌سێنێ به‌رده‌وامه‌.

رێپێوانی درێژمه‌ودا به‌ پێشه‌نگایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕ (ته‌جه‌شه‌) و ژنانی گه‌نجی تێكۆشه‌ر (تێكۆشن) كه‌ له‌ دۆرتمه‌ۆنده‌وه‌ به‌رو دۆسێلدۆرف ده‌ستیپێكردووه‌، له‌ دووه‌م رۆژدا به‌ جۆش و خرۆشێكی گه‌وره‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

گه‌نجان له‌ سه‌رله‌به‌یانیدا له‌ به‌رده‌م وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ناوه‌ندی شاری ئه‌سێنێ كۆبوونه‌وه‌ و به‌ خوله‌كێك رێزگرتن له‌ یادی شه‌هیدانی شۆڕش ده‌ستیان به‌ دووه‌م رۆژی رێپێوانه‌كه‌ كرد.

چالاكوانان به‌ پلاكارده‌كانی "له‌ دژی خیانه‌ت و داگیركاری وه‌رن بۆ جه‌نگی ئازادی" و "دیفێند كوردستان/كوردستان بپارێزن" ده‌ستیان به‌ رێپێوانه‌كه‌ كرد و له‌ پێناو رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالاندا دروشمیان وته‌وه‌.

رێپێوانه‌كه‌ له‌ ئه‌سێنه‌ به‌رده‌وامه‌. له‌ رۆژی سێهه‌مدا چالاكوانان به‌ره‌و دویسبورگ رێپێوان ده‌كه‌ن و له‌ چواره‌م رۆژدا پلانیان داناوه‌ خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ دۆسێلدۆرف.

هـ . ب