رێپێوانی درێژمه‌ودای له‌نده‌ن له‌ دووه‌م رۆژدایه‌

چالاكی رێپێوانی درێژمه‌ودای بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی كورد (ته‌جه‌شه‌) و ته‌كۆژن به‌ ئامانجی سڵاوكردن له‌ به‌رخودانی گه‌ریلا و له‌ دژی داگیركاری له‌ سه‌ر كوردستان و خیانه‌ت رێكخرابوو دوو رۆژه‌ له‌ له‌نده‌ن به‌رده‌وامه‌.

كورد و دۆستانی له‌ پایته‌ختی به‌ریتانیا له‌نده‌ن كۆبوونه‌وه‌، دوای رێزلێنان له‌ گیانی شه‌هیدانی شۆڕشی كوردستان، ده‌ستیان به‌ رێپێوانی رۆژی دووه‌م كرد. هه‌ندێك گه‌نج به‌ جل و به‌رگی نه‌ته‌وه‌یی، پێڵاوی مه‌كاپ كه‌ بوونه‌ هێمایه‌ك له‌ هێماكانی گه‌ریلا به‌رزریان كرده‌وه‌ و دروشمی "بژی گه‌ریلا"، "بژی سه‌رۆك ئاپۆ"یان وته‌وه‌.

گه‌نجان له‌ رێپێوانه‌كه‌دا ئاڵاكانی په‌یه‌ده‌، یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌شیان به‌رزكرده‌وه‌. له‌ چالاكییه‌كه‌دا هه‌وڵه‌كانی پاكتاوی كوردان شه‌رمه‌زار كران و له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ داوای هه‌ستیاری له‌ گه‌لانی ناوچه‌كه‌ كرا.

رێپێوانی درێژی گه‌نجان تا رۆژی ١ ی حوزه‌یران "رۆژی سه‌فه‌ربه‌ری ناونه‌ته‌وه‌یی" به‌رده‌وامه‌.

هـ . ب