رۆستەم پۆڵات نەوەى سەید رەزا کۆچی دوایی کرد

رۆستەم پۆڵات نەوەى سەید رەزا لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا لە شاری ماینزی ئەڵمانیا بەهۆی جەڵدەى دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

رۆستەم پۆڵات نەوەی سەید رەزا، یەکێک لە پێشەنگەکانی راپەڕینی کوردان، دوێنێ لە تەمەنی ٧٢ ساڵدا لە شاری ماینزی ئەڵمانیا بەهۆی جەڵدەى دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

رۆستەم پۆڵات وەسیەتی کردووە تەرمەکەى لە گوندی پیخامی لە ناوچەى خۆزات لە پارێزگای دێرسیم لە باکووری کرودستان بەخاک بسپێردرێت. هاوکات ئەمڕۆ لە ماڵی جەم-ی ئاکماج لە گوستاڤبێرگ پرسەى دادەنرێت.

منداڵەکانی رۆستەم پۆڵات دەستیان کردووە بە کارەکانی جێبەجێکردنی وەسیەتەکەی باوکیان و گواستنەوەى تەرمەکەى بۆ دێرسیم.

رۆستەم پۆڵات هەموو ژیانی خۆی بۆ دۆزینەوەى گۆڕ و تەرمی سەید رەزای باپیری و رێبەرانی تری دێرسیم تەرخانکردبوو، کە لە ساڵی ١٩٣٨دا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لەسێدارە درابوون. تاوەکو ئێستا دەوڵەتى تورک ئامادە نەبووە تەرمی سەید رەزا و هاوڕێەکانی رادەستی بنەماڵەکانیان بکاتەوە، یان گۆڕەکەیان و شوێنی بە خاکسپاردنیان بە بنەماڵەکانیان رابگەیەنێت.

رۆستەم پۆڵات بە بەردەوامی دەیوت، "من دەومەوێت سەردانی گۆڕی باپیرم بکەم و لە بەر چارەیەکدا ببم بو زێوانى گۆڕەکەى".

ژ.ت