میدحات سانجار هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە کۆبونەوەی هەفتانەی پارتەکەیدا قسەی کرد و هەڵسەنگاندنی بۆ رووداوەکان کرد.
سانجار رایگەیاند، گەمارۆی سەر سیاسەتی دیموکراتی بە تایبەتی هەدەپە، بەردەوامە و دۆسیەی دۆزی کۆبانێ ٢٦ی نیسان دەستپێدەکات.
سانجار باسی ئەوەی کرد کە ئەو دۆسیانەی کە بۆ هەدەپە ئامادەکراون، بێبناغەن و وتی، "ئێمە هەموو رۆژێک بە کردەوەی نوێ رووبەروو دەبینەوە. هەرچیەک دەکەن ناتوانن سەربکەون. ٢٦ی نیسان دۆزی گەمارۆ و فێڵ و تەڵەکەبازیان دەستپێدەکات. لەبارەی ئەو دۆزەی کە ٦ ساڵ لەمەوبەر ئامادەکرابوو، کار دەکەن.
'یاسایی نییە، دۆزێکی سیاسیە و بۆ تۆڵەکردنەوەیە'
سانجار وتی، "ئەمە دۆزێکی یاسایی نییە. دۆزێکی سیاسی بۆ تۆڵەکردنەوەیە. ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی تەسفیەکرنە. گرنگترین چواڕیانی پلانی کودەتایە کە چەندین ساڵە بەردەوامە. ئێمە رووبەرووی دۆزێکی پڕ لە درۆ و فێل بووینەتەوە."
سانجار وتیشی، "هەوڵێکە بۆ لەناوبردنی مافی سیاسەتی دیموکراتی گەلی کورد. لەناو ئەم دۆزەدا هیچ یاسایەک بوونی نییە، راست نییە، بەڵگەیان نییە. بێ بناغەیە و تێکدەچێت.
بازنەی کۆتایی شەپۆلی گەمارۆدان: دۆزی دەستگیرکردن
سانجار لە بەردەوامی قسەکانیدا دەڵێت، وەک ئەوەی ئێوە دەزانن، بازنەی کۆتایی شەپۆلی گەمارۆدانە و هێرشەکە لەدژی ئێمەیە. وتمان ئەو دۆسیەیە بێبناغە، پووچەڵ و ناوبۆشە. لە ئەنجامدا، دادگای دەستووری بۆچوونی ئێمەی پشتڕاست کردەوە. لە ئێستادا ئەرکی داواکاری کۆماری ئەوەیە کە پرسەکە لە رۆژەڤ بهێنێتە دەرەوە."
'لە رووی سیاسیەوە ناتوانن لەبەرانبەر هەدەپە بوەستنەوە'
سانجار داوای کرد دۆسیەکە دابخرێت و وتی، "بە ڕای ئێمە دۆزی کۆبانێ بۆسەیە. سەرەتاکەی بۆ دوای هەڵبژاردنەکانی ٧ی حوزەیران دەگەڕێتەوە." سانجار بەبیریهێنایەوە کە ئاکەپە لە هەڵبژاردنەکاندا تێکشکاوە.
سانجار وتی، "لە رووی سیاسیەوە ناتوانن لەبەرانبەر هەدەپە بوەستنەوە. بە زوڵم، فشار، دەزگا دادوەری و پۆلیسەکانیان هەوڵی چەوساندنەوە دەدەن. بەڵام هەوڵەکانیان سەرناگرن. رێپێوانی ئێمە بەردەوامە. پێویستە کەس گۆمان لەوە نەکات."
ف.ق