ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە بوردیاخ پیرۆزکرا
لە شاری بوردیاخی فەڕەنسا ٤٣ مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) پیرۆزکرا.
لە شاری بوردیاخی فەڕەنسا ٤٣ مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) پیرۆزکرا.
پیرۆزباهیەکە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێر (تەجەشە) و کۆنسەی کوردی دیموکراتی (جەدەکە) سازکرا.
بە سەدان کورد و دۆستەکانیان بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کرد. هۆڵەکە بە ئاڵاکانی پەکەکە و پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و شەڕڤانانی ئینتەرناسیۆنالیست خەمڵێنرا.
ئاهەنگەکە بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد. دواتر هاوسەرۆکانی جەدەکە لە بوردیاخ ئایشە سەمسور و خەیری کاراکۆچان قسەیان کرد.
دواتر راگەیەنراوی تەجەشە خوێندرایەوە و چالاکوانانی فەڕنسی و وتەبێکی رێکخستنی ئینسەمبڵ٣٣، ٤٣ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد و داوایان ککرد پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت و ڕێبەر ئۆجالان ئازاد بکرێت.
هەروەها ژمارەیەک هونەرمەند لە ئاهەنگەکەدا گۆرانیان وت و ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.
ف.ق