ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە لیماسۆلی قوبرس پیرۆز کرا

٢٧ی تشرینی دووەم و ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بە جۆش و خرۆش و پەرۆشییەوە لە شاری لیماسۆلی قوبرس پیرۆزکرا.

سەدان کوردستانی لە ناوەندی ڕۆشنبیریی کوردی تیۆفیلۆس لە شاری لیماسۆل لە قوبرس کۆبوونەوە و ٢٧ی تشرینی دووەمیان پیرۆز کرد.

بەرنامەکە بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی گەلی کورد لە قوبرس ڕێکخرابوو. بەرنامەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان دەستیپێکرد.

لە شوێنی یادەکەدا پۆستەرێکی گەورەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکە، کەجەکە و پاژک هەڵواسرابوون.

سیاسەتمەداری کورد کەنعان ئەیاز لە یادەکەدا قسەی کرد و وتی، سوێند دەخۆین، کە خەونەکانی کوردستان بەدی بهێنن.

بە ناوی کۆمیتەی گەنجانی شەهید دەلیل بۆتان ڕاگەیەندراوێک خوێندرایەوە و تیایدا هاتبوو: پێویستە گەنجانی کوردستان زیاتر لە هەموو کاتێک پێشەنگایەتی بۆ تێکۆشان بکەن.

پاشان کۆڕی منداڵانی ناوەندی رۆشنبیریی کوردی تێۆفیلۆس چوونە سەر تەختە و جەماوەری ئامادە بووش بە دەم گۆرانیەکانی شۆڕشەوە گۆڤەند و هەڵپەڕکێیان گێڕا.

ئاهەنگەکە بە درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخۆدانی پەکەکە" تاوەکو تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو.

ژ.ت