ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شاری رێنی فەرەنسا پیرۆز کرا
کوردستانیان لە شاری رێنی فەرەنسا لە پیرۆزکردنی ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندن پەکەکە دا رایانگەیاند، "پەکەکە گەلە و گەل لێرەیە".
کوردستانیان لە شاری رێنی فەرەنسا لە پیرۆزکردنی ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندن پەکەکە دا رایانگەیاند، "پەکەکە گەلە و گەل لێرەیە".
کوردستانیان لە شاری رێنی فەرەنسا لە چوارچێوەی چالاکییەکان بۆ پیرۆزکردنی ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە کۆبوونەوە و یادەکەیان لە سانت گالیس بە خولەکێک رێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان دەستپێکرد.
ئەیلەم باڵتا و فواد چەلیک هاوسەرۆکانی ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی ئامارا لە چالاکییەکەدا رایانگەیاند، پیرۆزباییەکان بۆ ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بە جۆش و خرۆشەوە لە سەرتاسەری ئەوروپا بەڕێوەدەچن و ئەوەش باشترین وەڵامە بەرامبەر بە سیاسەتەکانی دوژمن.
لە چالاکییەکەدا لە چوارچێوەی کەمپەینی "پەکەکە گەلە و گەل قەدەغە ناکرێت" ئیمزا کۆکرایەوە.
هەروەها لە چالاکییەکەدا رەمزی کارتاڵ هاوسەرۆکی کۆنگرەى گەلیش ئامادە بوو.
جەماوەری گەل بە بەردەوامی دروشمەکانی "پەکەکە گەلە و گەل لێرەیە"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" ، "ژن، ژیان، ئازادی"، "بژی بەرخودانی گەریلا" یان دەوتەوە.
هونەرمەندان میر پەروەر، زەریفە، شیار و دژوار چوونە سەر تەختە و هونەری خۆیان پێشکەشی جەماوەر کرد.
ژ.ت