ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوا لە هانۆڤەر پیرۆز کرا
٩هەمین ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوا لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا پیرۆز کرا.
٩هەمین ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوا لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا پیرۆز کرا.
پیرۆزباییەکە بە پێشەنگایەتیی ناڤ – دەم و دەستپێشخەریی ژنان بۆ پاراستنی رۆژئاوا (Womend Defend Rojava) رێکخرا و بە خولەکێک رێزگرتن پیرۆزباییەکە دەستیپێکرد.
لە پیرۆزباییەکەدا چەندین هونەرمەند چوونە سەر تەختە و لەسەر گرنگی شۆڕشی رۆژئاوا وتە پێشکەشکرا.
خۆشناڤ عەتا هاوسەرۆکی ناڤ – دەم رایگەیاند، شۆڕش ٩ ساڵ لەوە پێش لە رۆژئاوا دەستیپێکرد و بە هەموو شارەکاندا بڵاوبوویەوە و وتی، "شۆڕشی یەپەگە و یەپەژە پیرۆز بێت، کە دەیان هەزار شەهیدیان لە پێناویدا بەخشیوە. لە بنەماڵەى شەهیدان پیرۆز بێت".
عەتا ساڵیادی شۆڕشی لە گەریلا، زیندانانی مانگرتوو و لە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد پیرۆز کرد.
باڤێ عومەر بە ناوی پەیەدە – هانۆڤەرەوە رایگەیاند، "دەبێت ئێمە لە هەموو شوێنێکدا خاوەنداری لە شەڕڤانەکانمان، شەهیدەکانمان و ئەم شۆڕشە بکەین. دەبێت ئێمە بە شێوەیەکی بەهێز لە دژی هێرشە بەدەر لە مرۆڤایەتی و دڕندانەکانی دەوڵەتى تورک و چەتەکان بوەستینەوە".
هەروەها پەیامی چالاکوانی ڤێنتانا ئەل سور (Ventana al Sur / پەنجەرەی باشوور) خوێندرایەوە.
لە چالاکییەکەدا بە ناوی دەستپێشخەریی ژنان بۆ پاراستنی رۆژئا، ئەنجوومەنی ژنانی رۆناهی، هەینییەکان بۆ نەوەکانی داهاتوو (Friday For Future) و تەجەشە و تێکۆ- ژن وتە پێشکەشکران.
هەروەها هونەرمەندان باڤێ رۆنی، جوان چەولک، کۆما رەویی و ئیبۆ – قامیشلۆ هونەری خۆیان پیشکەش کرد.
ژ.ت