ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەکەکە لە شاری لیجی بەلجیکا پیرۆز کرا
٢٧ی تشرینی دووەم ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەکەکە بە رێکخستنی چالاکییەکانی پێشبڕکێ و ئاهەنگگێڕان و شایی لە شاری لیجی بەلجیکا پیرۆزکرا.
٢٧ی تشرینی دووەم ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەکەکە بە رێکخستنی چالاکییەکانی پێشبڕکێ و ئاهەنگگێڕان و شایی لە شاری لیجی بەلجیکا پیرۆزکرا.
٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شاری لیجی بەلجیکا لەلایەن کوردستانیان و دۆستانیانەوە پیرۆزکرا.
ئاهەنگەکە لە ناوەندی رۆشنبیریی کوردی میزۆپۆتامیا بەڕێوەچوو و بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان و جیهان دەستیپێکرد.
دواتر وەلی ڕۆژ قسەی کرد و وتی: "ئەم بزووتنەوەیە بە تێکۆشان و رەنجێکی زۆر گەیشتووەتە ساڵی ٤٣هەمین. ڕێبەر ئاپۆ پەکەکەی بە "حیزبی شەهیدان" پێناسەی کرد. لە کەسایەتیی رێبەرایەتیدا ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەکەکە لە شەهیدان و گەلی وڵاتپارێزمان پیرۆز بێت".
لە ئاهەنگەکەدا، شیعرێک بە ناونیشانی "ئۆجالان" خوێندرایەوە و پێشبڕکێیەکی زانیاری ڕێکخرا.
ئاهەنگی پیرۆزباییەکە بە شایی و گۆڤەند و هەڵپەڕکێ کۆتایی پێهات.
ژ.ت