شارەوانیی پاریس پۆستەری سارا و رۆژبین و رۆناهی بە بیناکەیدا هەڵواسی

پۆستەری هەر سێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد، کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣دا لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆر کران، بە بینای شارەوانیی پاریس دا هەڵواسران.

شارەوانیی دەیەمی پاریس هەر وەک ساڵی پار بۆ یادکردنەوە ساکینە جانسز (سارا) ئەندامی دامەزرێنەری پەکەکە، فیدان دۆغان (رۆژبین) نوێنەری کەنەکە و لەیلا شایلەمەز (رۆناهی) ئەندامی بزووتنەوەى گەنجان پۆستەرەکانیانی بە بیناکەیدا هەڵواسی.

پۆستەرەکە وێنەى هەر سێ ژنە شۆڕشگێڕی کوردی لەسەر بوو و لەلایەن هونەرمەند و نیگارکێش زەهرا دۆغانەوە ئامادە کرابوو. لەسەر وێنەکانیش نووسرابوو: "لەیلا، ساکینە، رۆژبین... ئەو جەنگاوەرانە بوون، کە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس کۆمەڵکوژکران. تاوانێک، کە هێشتا ئەنجامدەرانی سزا نەدراون!".

هەر سێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد ساکینە جانسز (سارا) ئەندامی دامەزرێنەری پەکەکە، فیدان دۆغان (رۆژبین) نوێنەری کەنەکە و لەیلا شایلەمەز (رۆناهی) ئەندامی بزووتنەوەى گەنجان لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ەوە لە شاری پاریسی فەرەنسا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆر کران.

ژ.ت