كه‌مپینی ئازادی بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالان كه سه‌ندیكاكانی به‌ریتانیا ده‌ستیان پێكردبوو، گه‌وره‌ده‌بێت. ئه‌و سه‌ندیكایانه نوێنه‌رایه‌تی ٦ ملیۆن كه‌س ده‌كه‌ن.
سه‌ندیكای یه‌كێتی كرێكارانی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێس ده‌بڵیو) كه له كه‌رتی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تیدایه و ١٥ هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه، بڕیاریانداوه كه ئه‌وانیش به‌شداری له كه‌مپینی ئازادی بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالاندا بكه‌ن.
به به‌شداری ئه‌و سه‌ندیكایه ئه‌و سه‌ندیكایانه‌ی له بواره جیاجیاكاندا به‌شداری كه‌مپینی ئازادی بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالانیان كردووه، ژماره‌یان بووه ١٦.
مانگی رابردوو له كۆنگره‌ی سه‌ندیكاكانی په‌روه‌رده‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا كه ٥١٠ هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه، ١٧٠٠ نوێنه‌ر پۆسته‌ری رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانیان به‌رزكردبوه‌وه و دروشمی ‘ ئازادی بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالان‘یان وتبووه‌وه.
سه‌ندیكای ئاله‌ف داواكاری خۆی دوباره ده‌كاته‌وه
سه‌ندیكای شۆفێرانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ئاسله‌ف هه‌فته‌ی داهاتوو كۆنفرانسی ساڵانه‌ی خۆی ده‌به‌ستێت. پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و سه‌ندیكایه‌ش به پۆسته‌ره‌كانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ۆجالانه‌وه چالاكی یه‌كگرتنی ساز بكات.
له هه‌مان كاتدا راگه‌یه‌نرا كه بۆ ئازادی عه‌بدوڵا ئۆجالان و ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه ده‌وڵه‌تی تورك به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كرد درێژه‌ی پێده‌دات له به‌ریتانیا هه‌ندێك زنجیره چالاكی ئه‌نجام بدرێن.
پێشبینی ده‌كرێت له كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی سه‌ندیكای جی ئێم بی كه ٥٠٠ هه‌زار ئه‌دامیان هه‌یه پۆسته‌ره‌كانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌رزبكرێنه‌وه و داواكاری ئازادكردنه‌كه‌ی دووباره بكرێته‌وه.
هاوكات له ١٨ی حوزه‌یراندا به پێشه‌نگایه‌تی كۆنگره‌ی سه‌ندیكاكان رێپێوانێكی گه‌وره ساز ده‌كرێت و پێشبینی ده‌كرێت ١٥٠ هه‌زار كه‌س به‌شداری رێپێوانه‌كه بن.
له رێپێوانه‌كه‌دا پێشبینی ده‌كرێت هه‌زاران ئه‌ندامی سه‌ندیكاكان به رێكخستنی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كورد به تیشێرته‌كانی ئازادی بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌شداری له رێپێوانه‌كه‌دا بكه‌ن.
هـ . ب