سەندیکان لۆکۆمۆتیڤ و ئاگرکوژێنەوەکانی بەریتانیا داوای ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالان دەکات

یەک لە گەورەترین سەندیکاکانی بەریتانیا، سەندیکای یاگرکوژێنەوە و ئەندازیارانی لۆکۆمۆتیڤ (ئەی ئێس ئێڵ ئی ئێف) لە کۆنگرەی ئەمساڵی خۆیدا لەپێناو ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بانگەوازی کرد.

ئەی ئێس ئێڵ ئی ئێف لە کۆنگرەی ئەمساڵیدا کە لە شاری بۆرنێماوسی بەریتانیا بەڕێوەچوو لە پێناو ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بانگەوازی کرد.

لە کۆنگرەی سەندیکاکەدا کە زیاتر لە ٢٥ هەزار ئەندامی هەیە نوێنەران پۆستەرەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردەوە و بە یەک دەنگ "ئازادی بۆ ئۆجالان"یان وتەوە.

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەی ئێس ئێڵ ئی ئێف مارز کۆلۆمبینی لە کۆنگرەکەدا قسەی کرد و وتی، "ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٩ەوە تائێستا لە زینداندایە. نزیکەی چارەکە سەدەیەکە لە ژێر گۆشەگیری دژواردا راگیراوە. لە زۆر رووەوە هاوشێوەی نێلسۆن ماندێلایە. وەک ئەی ئێس ئێڵ ئی ئێف ئێمە بەشداریمان لە کەمپینی ئازادی بۆ ئۆجالان کرد و لە چوارچێوەی ئەو کەمپینە و بۆ دڵسۆزی لەگەڵ ئۆجۆلان و گەلی کورد پۆستەرەکانی ئۆجالان بەرزدەکەینەوە".

نوێنەرانی کۆنگرە دواتر بە پۆستەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالانەوە وێنەیان بڵاوکردەوە.

لە کۆنگرەکەدا زۆر بەڕێوەبەری سەندیکاکان، پارێزەران و نوێنەرانی رێکخراوە مەدەنییەکانیش ئامادەبوون.

هـ .ب