سەربازانی تورک خۆیان بۆ چوونە ناو بەغدا ئامادە کردووە

بە بەستنی پەیمانە نوێیەکان بناغەی ئەوە دانراوە لە ماوەیەکی نزیکدا سوپای تورک لە بەغداد جێگیربکرێن. لە چوارچێوەی ئەو میکانیزمانەدا کە پلانی بۆ دانراوە، دەگوترێت ئەنقەرە ئەو هێزەی ئامادەکردووە کە دنێردرێتە بەغدا.

پەیوەندییەکان کە تورکیا لە چوارچێوەی 'پرۆژەی ڕێگەی گەشپیدان'دا لەگەڵ عێراقدا دایناوە، هەنگاو بە هەنگاو بەرەو گۆڕەپانی سەربازی دەچێت. ئەو پەیوەندییانەی کە دادنرێن لەسەر بناغەی دامەزراندنی بەرەی جیاواز لە دژی تەڤگەری ئازادی کوردستان بەڕێوەدەبردرێت. ڕێکەوتنی نێوان ئەنقەرە و بەغدا کە پێش چەند ڕۆژێک بە ناوی 'دەقی ڕێکەوتنەوە' واژۆییان کردووە، ڕێگەی لە پێش سوپای تورک کردەوە کە هێزەکانی ڕەوانەی بەغداد بکات. بۆ گواستنەوەی سەربازی لە باشووری کوردستانیش کە لە ئاستی چۆڵکردنی گوندەکاندا بەڕێوەدەبردرێت، پاساوی فەرمی ئامادەکرا. وەزیری دەرەوەی عێراق، فواد حسێنی پەدەکەیی ڕایگەیاند عێراق ڕۆشتووەتە ناو قۆناغێکی نوێوە و بوو بە وتەبێژی داگیرکاری.

لە ژوری ئۆپراسیۆنی هاوبەشەوە بەرەو فەرماندەیی هاوبەش

هەنگاوە دیبلۆماسی، سیاسی و سەربازییەکان کە پێشتر لە چوارچێوەی 'ژوری ئۆپراسیۆنی هاوبەش'دا لە دژی تەڤگەری ئازادی کوردستان لە باشووری کوردستان و گۆڕەپانی عێراق ئەنجام دەدرا، بە ڕێکەوتنی نێوان هەردوو حکومەتەکەدا پەڕیوەتەوە بۆ قۆناغێکی نوێ. لە گۆڕەپانی عێراقدا لە نێوان هەردوو هێزەکەدا لە بەغدا و بەعشیقە ناوندی 'هەماهەنگی هاوبەش' کراوەتەوە و دەستی بە جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی کرد.

بە گوێرەی ئەمەش؛ بە پێی خاڵی ٤ی ڕێکەوتنەکە، سوپای تورک سەرپەرشتی جموجۆڵی هاوبەش دەکات و ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە پایتەختی عێراق جێگربێت، لە چوارچێوەی پلانی دامەزراندنی ناوەندێکی ئەمنی هاوبەش لە بەغدا.

لە رێگەی خاڵی ٥ و ٦دا هەنگاوەکانی دواتر پلانیان بۆ دادەنرێت

هەروەها لە خاڵی ٥ی ڕێکەوتنامەکەدا دامەزراندی لیژنەی سەربازی و لە خاڵی ٦دا هاوبەشیکردنی زانیاری هەواڵگری لە نێوان هەردوولادا دەستنیشانکراوە. ئەم دوو خاڵەش دەرخەری چوارچیوەی سیاسەتەکانی لکاندی ئەنقەرەیە. سوپای تورک هەوڵدەدات لە ڕێگەی ئەم دوو خاڵەوە گواستنەوەی سەربازی، دروستکردنی بارەگای نوێ سەربازی، چۆڵکردنی گوندەکان و تاڵانکردنی جوگرافیایی باشووری کوردستان کە ماوەی چەند مانگێکە دەستیپێکردووە، بخاتە نێو چوارچێوەی یاسای نێونەتەوەییەوە.

دەوڵەتی تورک بەرامبەر بە گۆڕانی حکومەتی عێراق نیگەرانە و لەبەر ئەمەشە ماوەی کارابوونی ڕێککەوتنەکەی بۆ ماوەی یەک ساڵ دیاریکردووە.

ئەندامانی 'ژوری ئۆپراسیۆنی هاوبەش'

ژوری ئۆپراسیۆنی هاوبەش کە لە گۆڕەپانەکەدا لەگەڵ خۆیدا چەندین گۆڕنکاری دینێتە ئاراوە لەم ئەندامانە پیكدێت: هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورک، ڕاوێژکاری میت ئیبراهیم کالن، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، سابیت عەباسی وەزیری بەرگری عێراق، وەقاس محەمەد حسێن ئەل حەدیسی جێگری بەشی هەواڵگری عێراق، کە لەژێر فەرمانەکانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق قاسم ئەعرەجیدا کار دەکات.

چارەنووسی بەعشیقە

پەویوەست بە هەبوونی سوپای تورک لە شاری بەعشیقەی موسڵ کە لە دژی یاسا نێونەتەوەییەکانە، دەوڵەتی تورک بە قسەی دیپلۆماتیکێک کە دەیگوت 'ڕادەستی عێراق دەکرێت' مانەوە و هەبوونی خۆی بە فەرمی دەکات. خاکی عێراق 'بۆ عێراقییەکان جێدەهێڵرێت' ئەمەش بۆخۆی بابەتێکی سەرنجڕاکێشی دیکەیە. هەروەها بە پێی ئەم قسەیە بەرپرسیارێتی بنکەی بەعشیقە ڕادەستی بەغداد کراوە، کە چوار جارە دەبێتە ئامانجی هێزە شیعییەکان.

کەناڵەکانی خەبەرتورک و سی ئێن ئێن کە ڕۆژانە بەرنامەی بانگەشەیی لەسەر رێکەوتننامەکە دەکەن، لە هەندێک لە هەڵسەنگاندنەکانیاندا هەندێک زانیاری دەردەخەن. هەوڵی پیشاندانی ئەوە دەدرێت کە حکومەتی تورک لە بری ئەوەی لە بەعشیقە بکشێتەوە، کەچی هێزەکانی زۆرتر جێگیردەکات. هەوروەها دەگوترێت، ئەم دۆخە پەرەپێبدرێ و دەوڵەتی تورک لە سوریا و ڕۆژئاوا لەو جێگایەنی کە داگیری کردووە هەمان مۆدێل جێبەجێبکات.

سوپای تورک دەچێتە بەغدا

حکومەتی سودانی لەبەرامبەر بەڵێنەکانی سەبارەت بە پێداویستییە ئابووری و وزە، لەبەرامبەر حکومەتی ئەنقەرەدا سەری دانواندووە بە ڕێکەوتنی نوێ بناغەی ئەوە دادەنێ کە لەماوەیەکی نزیکدا سوپای تورک لە بەغداد جێگیربکرێن. لە چوارچێوەی میکانیزمە پلان بۆ دانراوەکاندا دەگوترێت؛ ئەنقەرە ئەو هێزەی کە دەینرێتە بەغدا ئامادەی کردووە. دەگوترێت ئەو هێزەی کە دنێردرێتە بەغداد کارەکانی بە هەماهەنگی هاکان فیدانی وەزیری دەروەی تورک دەکات.

حکومەتی سودانی  بەشێوەیەکی فەرمی بەشداری پلانەکانی داگیرکاری بوو

حکومەتی سودانی کە پێشتر لەڕێگەی هەندێک کەناڵەوە بڵاوکراوەتەوە کە پەیوەندییان لەگەڵ حکومەتی تورکیادا نەبووە یان دەستیان لە پلانەکانیاندا نییە، لەگەڵ کۆبوونەوەی لوتکەی ئەنقەرەدا بەفەرمی ئەوەی خستەڕوو کە چۆن پەیوەندییەکی لەگەڵ حکومەتی ئەردۆغاندا داناوە. حکومەتی سودانی لەگەڵ 'دەقی ڕێکەوتن'دا هیچ پاساوێکی بۆ شرۆڤەکان نەهێشتەوە و بناغەی ئەوەی دانا کە حکومەتی عێراق بکەوێتە ناو قۆناغێکی کارەسەتاوییەوە.

وتەبێژی داگیرکاری: پەدەکە

دوابەداوی ڕێکەوتنەکە وەزیری دەرەوەی عێراق فواد حسێنی پەدەکەیی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورک هاکان فیداندا دەرکەتە پێش کامێراکان و وتەبێژی بۆ داگیرکاری تورک کرد. فواد 'خزمەتێکی' چۆنی بە خاکی باشووری کوردستان و عێراق کردووە، هەنگاو بە هەنگاو دەستکەوتەکانی ڕاپەڕین ڕادەستی تورکیا دەکات. پەدەکەش لە مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵەوە بەناوی داگیرکاری تورکەوە چ لە گۆڕەپانی هەرێمی و چ لە گۆڕەپانی نێونەتەوەی لۆبی بۆ ئەو داگیرکارییە دەکات. لە مەسعود بارزانی سەرۆکییەوە تا دەگات بە وەزریری دەرەوەی عێراق فواد حسێن درێژە بەم کارە دەدەن.

'هەڵوێستی ناڕوون'ی هێزە سیاسییەکانی شیعە

لە لایەکی ترەوە، هەڵوێستی 'ناچالاکی' لایەنە سیاسیە شیعییەکان لە بەرامبەر داگیرکاری تورک، لەناو رای گشتی عێراقیدا وەک پێویست نەبیندرا. 'هەڵوێستی دژبەیەک'ی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کە تەنها بە ڕاگەیاندراو پیشان دەدرێت، زۆر زیاتر بوو بە بابەتی لێکۆڵینەوە. پایتەختی عێراق لە ڕووی سیاسیەوە کەشێکی داینامیکی هەیە، فیگەر و سیاسیەکانی وڵات جەماوەرەکەی خۆیان لە بەرامبەر داگیرکاری تورک بە بێ هەڵوێستی دەهێڵنەوە! ئەمەش بابەتی گفتوگۆیە.