سەربازانی تورک لە ڕووبارۆک گەنجێکیان بریندارکرد
لە گوندی چەمێ کورک-ی سەربە ناوچەی ڕووبارۆکی جولەمێرگ سەربازانی تورک تەقەیان لە ڕەشید ئیکنجی کرد و برینداریان کرد.
لە گوندی چەمێ کورک-ی سەربە ناوچەی ڕووبارۆکی جولەمێرگ سەربازانی تورک تەقەیان لە ڕەشید ئیکنجی کرد و برینداریان کرد.
شەوی ڕابردوو سەربازانی تورک لە گوندی چەمێ کورک-ی سەربە ناوچەی ڕووبارۆکی جولەمێرگ تەقەیان لە ڕەشید ئیکنجی کرد. لە ئەنجامی ئەودەسڕێژەدا ئیکنجی برینداربوو.
شایەتحاڵانی ڕووداوەکە ئەوەیان خستەڕوو کە لە گوندی چەمێ کورکێ گروپێک لە گەنجان کە لە گردی جەلکان خەریکی سەیران بوون، کرانە ئامانجی سەربازانی سوپای تورک. شایەتحاڵان وتیان سەربازان لە قەرەقؤڵی نزیک رووداوەکە بانگیان لە گەنجان کرد و چەند گەنجێک چوون بۆلایان و وتیان هاتووین بۆسەیران. سەرەڕای ئەوە سەربازان دەسرێژیان لە گەنجان کرد وئەنجامی ئەودەسڕێژەدا هاووڵاتیەک بە ناوی ڕەشید ئیکنجی برینداربوو.
پارلمانتاری هەدەپە سەعید دەدە لە سەرتۆڕی تویتەرئەم ڕووداوەی بڵاوکردەوە و وتی:" لە ناوچەی رووبارۆکی جولەمێرگ هاووڵاتیانی ئێمە کە چوبوون بۆسەیران، درانە بەر دەسرێژی گولە." سەعید دەدە ئەوهێرشەی ئیدانەکرد.
ک-ش