سەرۆکی شارەوانی ئاکەپە هەموو شتێکی شارەوانی تەتوانی فرۆشتووە

لە ناوچەی تەتوانی بەدلیس کە لە هەڵبژاردنە هەرێمیەکان کە لە ئاکەپەوە ڕادەستی دەم پارتی کرا، ئیدارەی ئاکەپە شارەوانییەکی قەرزداریان ڕادەست کردووە.

شارەوانی تەتوانی بەدلیس لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ساڵی ٢٠١٩ بە ساختەکارییەکی زۆر و جیاوازییەکی کەمی دەنگەکان ئەکەپە دەستی بەسەردا گرت، لە هەڵبژاردنە هەرێمیەکانی ٣١ی ئاداردا بە جیاوازییەکی زۆر کەوتەوە دەستی کوردان و دەم پارتی. هاوسەرۆکانی شارەوانی کە بڕیارەکەیان وەرگرتووە، لە یەکەم لێکۆڵینەوەکانی شارەوانیدا درکیان بەوە کردووە کە شارەوانی قەرزێکی زۆری لە سەرە.

لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە زۆربەی موڵکەکانی شارەوانی فرۆشراون، شارەوانیش نزیکەی یەک ملیار و ٥٠٠ هەزار لیرە قەرزی بەسەرەوە هەیە.

مۆمین ئەرۆل، هاوسەرۆکی شارەوانی تەتوان، سەبارەت بە ئەنجامی لێکۆڵینەوە و تێبینیەکان لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد.

ئاکەپە، بە قەرزێکی زۆرەوە تەتوانی ڕادەست کردووە

ئەرۆل بە ئاماژەدان بەوەی کە شارەوانی نزیکەی یەک ملیار و ٥٠٠ هەزار لیرە قەرزدارە و هەموو مۆڵکێکی شارەوانی فرۆشتووە، وتی: ئێمە شارەوانییەکی قەرزدارمان لە قەیومەکان وەرگرتووە، شارەوانی لە ناو قەرز و گەندەڵیدایە، و گەیشتووەتە ئاستێک کە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی قورستر کردووە. ئێرۆل ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە پێداچوونەوە بە هەموو مامەڵە و دۆسیەکاندا دەکەین گەندڵییەکان دەدۆزینەوە و ئاشکرایان دەکەین. لە هەمان کاتدا بەردەوام دەبین لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی شارەوانی بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستیەکانی گەل. بێگومان بەهۆی نەبوونی دەرفەتەوە کێشەمان بۆ دروست دەبێت، بەڵام بە ئیرادەیەکی زۆر بەهێزەوە سەردەکەوین. ئێمە بە هاوکاری گەل شارەوانییەکی ڕوون سەر لە نوێ ئاوەدان دەکەینەوە و ڕێگە نادەین گەندەڵی ڕووبدات."