لە شاری نورنبێرگی ئەڵمانیا، کە لە دوای جەنگی جیهانیی دووەم ئەو شارە بووە ناوەندی دادگایکردنی نازییەکان و کۆمەڵکوژکارەکان، بە رێکخستنی مەراسمیمێک یادی ئەو کەسانە کرایەوە، کە لە کۆمەڵکوژییەکانی گورگۆم، رۆبۆسکی و کۆمەڵکوژیی ١٩ی کانوونی یەکەمدا لە زیندانەکان کۆمەڵکوژکران. لە یادەکەدا چەندین ڕێکخراو و کوردستانی بەشدار بوون. یادەکە بە رێزگرتن لە قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکان دەستیپێکرد.
نوسەر شەهبال شەنورت ئارینلی لە یادەکەدا وتی، تاوەکو سیاسەتی سزانەکردنی کۆمەڵکوژکاران بەردەوامیی هەبێت کۆمەڵکوژییەکانیش بەردەوامیان دەبێت و وتیشی: "پێویستە یەک بەیەک ناوی ئەو کەسانە ئاشکرا بکرێن، کە دەستیان لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژییەکاندا هەیە".
"ڕۆح و ئیرادەی بەرخۆدان"
دوای قسەکانی نوسەر شەهبال شەنورت ئارینلی، هۆزان ئەمەکچی قسەی کرد و باسی ئەو بەسەرهاتانەی کرد، کە لە کاتی کۆمەڵکوژیی گورگومدا بەسەریدا هاتوون. ئەمەکچی وتی، "ئەگەر ئەمڕۆ لە تورکیا ژیانێکی فرە رەنگی هەبێت، ئەوە بە هۆی ڕۆح و ئیرادەی بەرخۆدانەوەیە. ئەو ڕۆحە بەرخودێر و بەرەنگارەش گەریلایە. ئەگەر تورکیا بتوانێت ئەو ڕۆحە بەرخودێر و بەرەنگارە لەناو ببات ئەوا هەموو ڕەنگەکانیش لەناودەچن. ئەگەر ئەمڕۆ ڕەنگە جیاوازەکان دەتوانن درێژە بە ژیانیان بدەن، ئەوە بە سایەی بەرخۆدانی گەریلاوەیە".
دوای پێشکەشکردنی وتەکان، یادەکە بە گۆرانییەکانی هۆزان ئەمەکچی کۆتایی پێهات.
ژ.ت