تەرمی شێخ مووسا بەڕێوەبری مانگی سووری کوردستان بەخاک سپێردرا

تەرمی شێخ مووسا بەرێوەبەری مانگی سووری کوردستان بە بەشداری کوردستانیان لە شاری بۆنی ئەڵمانیا بەخاک سپێردرا.

بە بەشداری کوردستانیان، نوێنەرانی ڕێکخراوەکان و هونەرمەندان تەرمی شێخ مووسا بەرێوەبەری مانگی سووری کوردستان لە گۆڕستانی موسڵمانانی ئایەربەرگای شاری بۆنی ئەڵمانیا بەخاک سپێردرا.

مەراسیمی بەخاک سپاردنەکە لە لایەن مانگی سووری کوردستانەوە  ئۆرگانیزە کرابوو، نوێنەرانی رێکخراوە کوردیەکان وهونەرمەندانی تەڤ چاند بەشداری مەراسیمەکە بوون.

لە مەراسیمەکە حەکیم سەفقان، برای شێخ مووسا جەلال مووسا قسەیانکرد. شێخ جەلال وتی : " شێخ مووسا بۆ هەرچوار پارچەی کوردستان ئاپی مووسا بوو. مرۆڤێکی بە ویژدان بوو."

دکتۆر ڕۆژوان بە ناوی مانگی سووری کوردستانەوە قسەیکرد و وتی، " شیخ مووسا مرۆڤێکی خاوەن ویژدان و یەکسانی خوازبوو."

نوینەری پەیەدەی ئەورووپا لە مەراسیمەکەدا ئاماژەی بەوەکرد کە نەمانی شێخ مووسا خەسارێکی گەورەیە.

خەلیل غەمگین و حکمەت سەفقان لە سەرناوی تەڤ چاند قسەیان کرد و یادی شێخ مووسایان کردوە.

دایکی شەهیدێک کە کوڕەکەی لە رۆژئاوا شەهید بووە وتی، " لەهەرشوێنێک مرۆڤێک پێویستی بە هاوکاری بوبێت ئاپێ مووسا ئامادەبوو."

ک-ش