یادی ٣ ژنی شۆڕشگێری کورد لە بێرن و جنێف کرایەوە

لە شارەکانی بیرن و جنێفی سوێسرا، بۆ ٣ ژنی شۆرشگێری کورد کە لە پاریش شەهیدکران، چالاکی ئەنجامدرا.

لەبەردەم باڵیۆزخانەیا فەڕەنسا لە شاری بیرن، یادی ساکینە جانسز (سارا)، فیدان دۆغان (رۆژبین) و لەیلا شایلەمەز (رۆناهی) بە چالاکیەک کرایەوە.

چالاکیەکە بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی مزگین ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا داوای ئاشکراکردنی کۆمەڵکوژیەکە کرا. لە لێدوانەکاندا کە لەسەر ناوی ئەنجومەنەکە کرا راگەیەنرا، دەوڵەتی تورک بە دەستی میت لە پاریس سێ ژنی شۆرشگێری شەهید کرد. فەڕەنسا پێویستە بەرپرسیاری خۆی جێبەجێ بکات و کۆمەڵکوژیەکە ئاشکرا بکات. ئەگەر فەڕەنسا کۆمەڵکوژیەکە ئاشکرا نەکات، دەبێتە هاوکاری تاوانەکە.

چالاکی بە دانانی دەستەگوڵی ڕەش لەبەردەم باڵیۆزخانەکە کۆتایی هات و دروشمی ژن، ژیان، ئازادی و سارا، رۆژبین و رۆناهی وترایەوە.

جنێف

ژنان لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتوەکان لە جنێف دەستی بە رێپێوان کرد. لە رێپێوانەکەدا پانکارتی 'بەرپرسیاری کۆمەڵکوژیەکە ئەردۆغان پێویستە دادگایی بکرێت' بەرزکرایەوە و وێنەی ژنە شۆرشگێرە ژنەکان بەرزکرایەوە. لەسەر ناوی یەژەکە – سە راگەیەنراو خوێندرایەوە و راگەیەنرا، جانسز، دۆغان و شایلەمەز لەسەر فەرمانی سەرۆککۆماری تورک ئەردۆغان شەهیدکران. لە قسەکاندا باسی ئەوەکرا کە ئەم کۆمەڵکوژیە یەکێک لەو تاوانەیە کە پێویستە ئەردۆغان بەو هۆیەوە دادگایی بکرێت.

هەروەها باسی ئەوەکرا کە پێویستە سەرەتا فەڕەنسا و نەتەوە یەکگرتوەکان لەدژی ئەردۆغانی بکوژی هەزاران مرۆڤ بوەستنەوە. پێویستە دەوڵەت ئەم کۆمەڵکوژیە ئاشکرا بکات و ئەردۆغان لە دادگایەکی نێودەوڵەتی دادگایی بکرێت.

چالاکیەکە بە خویندنەوەی بڵاوکراوەیەک بە زمانی فەڕەنسا کۆتایی هات.

ف.ق