یادی شەهیدانی ١٤ی تەمموز کرایەوە

لە شاری درەسدەن، مونچەنگلادباچ و لە شاری زوریخی سویسرا یادی شەهیدانی رۆژووی مەردنی گەورەی ١٤ی تەمموز کرایەوە.

درەسدەن

لە شاری درەسدەنی ئەڵمانیا یادی شەهیدانی ١٤ی تەمموز کرایەوە و راگەیەنرا کە پێویستە خاوەنداری لە بەرخۆدانی زیندانەکان لەدژی گۆشەگیری بکرێت.

لە یادکردنەوەکەدا سینەڤزیۆنێک لەبارەی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز پیشاندرا. لە یادکردنەوەکەدا لەسەر ناوی ئەنجومەنی ژنانی ئوتای راگەیەنراوێک خوێندرایەوە و باسی میراتی شەهیدانی ١٤ی تەمووز و چالاکی مانگرتن لە خواردن لەدژی گۆشەگیری کرا.

ژنان گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد.

مونچنگلادباچ

لە شاری مونچنگلادباچی ئەڵمانیا یادی شەهیدانی ١٤ی تەمموز کرایەوە. یادکردنەوەکە بە رێزگرتن دەستیپێکرد و دواتر سینەڤزیۆنێک پیشاندرا.

چالاکوان فەرهاد دێرک قسەی کرد و دواتر حەسەن ئێلح کە ئەویش لە زیندانی ئامەد بوو، باسی بەرخۆدانەکەی کرد.

زوریخ

لە شاری زوریخی سویسرا یادی شەهیدانی ١٤ی تەمموز کرایەوە. هەروەها بە بۆنەی ساڵیادی شەهادەتی جۆتکار کارکەر (رەمەزان ئارسلان) گەریلای هەپەگە یادی ئەو شەهیدە کرایەوە.

یادکردنەوەکە لەلایەن کۆماو لە ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد سازکرا.

نوێنەری کۆماو لە سویسرا تەحسین فارقین لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد و وتی، "پێویستە ئێمە خاوەنداری لە تێکۆشانی قاڕەمانەکان بکەین. ئێمە خانەوادە و خزمی شەهیدان، خاوەنداری لە یادکردنەوەی شەهیدان دەکەین."

لە مەراسیمەکەدا سینەڤزیۆنێک لەبارەی بەرخۆدانی رۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمموز و سینەڤزیۆنێک لەسەر بەرخۆدانی گەریلای هەپەگە جۆتکار کارکەر کرایەوە.

ف.ق

14845