یادی سەید رەزا و هەڤاڵانی لە ئەستەنبوڵ کرایەوە
لە ٨٣مین ساڵیادی لەسێدارەدانیاندا یادی سەید رەزا و هەڤاڵانی لە تەقسیمی ئەستەنبوڵ لە لایەن ڕێکخستنی هەدەپەوە کرایەوە.
لە ٨٣مین ساڵیادی لەسێدارەدانیاندا یادی سەید رەزا و هەڤاڵانی لە تەقسیمی ئەستەنبوڵ لە لایەن ڕێکخستنی هەدەپەوە کرایەوە.
زولەیخا گولوم و موسا پیرئۆغلۆ پەرلەمانتارانی هەدەپە، ئەردال ئاڤجی و ئەلیف بولوت هاوسەرۆکانی هەدەپە لە ئەستەنبوڵ و نوێنەری رێکخراو و دەزگا کۆمەڵایەتیەکان و پارتە سیاسیەکانیش بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد.
ئاڤجی: پێویستە دەوڵەت بە شێوەیەکی فەرمی داوای لێبوردن بکات
ئەرداک ئاڤجی هاوسەرۆکی هەدەپەی ئەستەنبوڵ یادی سەید رەزا و هەڤاڵانی کردەوە و وتی، "پێویستە کۆماری تورک بە شێوەیەکی فەرمی داوای لێبوردن بکات. لەگەڵ لێبوردن پێویستە گۆری سەید رەزا و هەڤاڵانی ئاشکرا بکرێن و کەلوپەلە تایبەتەکانیان رادەست بکرێن."
ئاڤجی باسی ئەوەی کرد کە بۆ لێکۆلینەوە لە کۆمەڵکوژیەکان پێویستە کۆمسیۆنی راستیەکان پێکبهێنرێت و ئەوانیش میراتی بەرخۆدانی شەهیدان بەردەوامی پێدەدەن.
موسا پیرئۆغلۆ پەرلەمانتاری هەدەپەی ئەستەنبوڵیش رایگەیاند، بۆ ئەوەی قڕکردنێکی تر ئەنجام نەدرێت، ٨٣ ساڵە داوای دەرکەوتنی راستیەکان دەکەن و وتی، "رووبەرووبوونەوە لەگەڵ کۆمەڵکوژیەکان بە واتای ئەوە دێت کە دەوڵەت تاوانەکەی خۆی دەبینێت و پێویستە جارێکیتر تاوانی بەم شێوەیە نەبینرێت. ئێمەش لەسەر ڕێچکەی سەید رەزاین و خاوەنداری لە قسەکان و دۆزی سەید رەزا دەکەین. ئێمە دەزانین کە ئەوانەی چووک بە زەویدا دانادەن سەردەکەون."
ف.ق