ئاڤەگ – کۆن بانگەوازی بۆ شکاندنی گۆشەگیری ئیمڕالی کرد

ئاڤەنگ – کۆن پشتگیری خۆی بۆ بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردنی زیندانیان، لەدژی گۆشەگیری ئیمڕالی پیشاندا و وتی، "بانگەوازیمان ئەوەیە گۆشەگیری ئیمڕالی و گۆشەگیری زیندانەکانی پیتی ئێف بشکێنرێن."

کۆنفیدراسیۆنی کرێکارانی کۆچبەری ئەوروپا (ئاڤەنگ – کۆن) راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ناڕەزایی بەرانبەر گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕیبەری گەلی کورد پیشاندا و پشتگیری لە بەرخۆدانی زیندانەکان کرد.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، سیاسەتی گۆشەگیری و ئۆپەراسیۆنەکانی شکاندنی ئیرادەی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە زیندانەکان لەسەر زیندانیە سیاسیەکان، بە ئامانجی خۆی نەگەیشتووە و ناگاتە ئامانجیش. تەڤگەری ئازادی کورد، سۆسیالیست و هەموو ئۆپۆزسیۆنە دیموکراتە شۆڕشگێرەکان، لەدژی یاساکانی فاشیست و نادادپەروەری وەک دوێنێ، ئەمڕۆش وەک بەرخۆدانی لەیلا گیوڤەن لە ناو زیندان و دەرەوەدا، بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەن و بەرخۆدان بەردەوام دەبێت."

ئاڤەنگ – کۆن داوای لە هێزە سۆسیالیست و دەزگا دیموکراتەکانی ئەوروپا کرد کە بە گۆشەگیری ئیمڕالی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، هەموو گۆشەگیریەکان لە زیندانەکانی پیتی ئێف بشکێنن و ئاماژەی بە گرنگی فراوانکردنی پشتیوانی بۆ چالاکیەکاندا.

ف.ق