'ئەگەر ئەو پەیمانە هەڵ نەوەشێتەوە بەغداد تێک دەچێت'
بە تایبەتی لە ٢مانگی ڕابردوودا کۆمەڵگەی ئێزدی بووە خاوەن بەرخۆدان و شکۆیەکی گەورە. خۆی نیشاندا کە ئەوە نییە کە دەزانن. ئیتر گەلی شەنگال دەزانن کە چەقۆلە سەرملی ئەوانە. یان دەبێت ئەو چەقۆیە لەسەرملی خۆیان لادەن یان سەریان دەبڕێت. ئەگەر ئەمجارە سەریان ببڕن هیچکات ئەو سەرە نالکێتەوە بە جەستەیاندا. ئەمە ڕاستییە. بۆئەوەش دەزانن کە ئەو پەیمانە ئەگەر سەربگرێت لە زیانی ئەوانە، کە ئەوان ببنە کۆیلە. ئیدی ئەوان بۆجارێکی تر قەبوڵ ناکەن. بۆ ئەم مەبەستە کە ئەم بەردخۆدانە بۆ ماوەیەکی کورت بەردەوام نەکات و درێژەی هەبێت چی پێویست بێت دەیکەین. ڕێگە وڕێباز گرینگن. دەبێت دەوڵەمەندتر ببێت.چالاکی ئەنجام بدەن، مانگرتن لەخواردن بگرن. هەروەها خۆیان بەڕێکخستن بکەن. بچنە بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان.هەتاکو ئەم پەیمانە هەڵنەوەشێتەوە و خۆسەری ئێزدیەکان بەفەرمی نەناسرێت، دەبێت کۆمەڵگەی ئێزدی لەماڵی خۆیان بەئارامی دانەنیشن و بەردەوام چالاک بن. دەبێت ئەم بابەتە بەس تێکەڵداری گەلی شەنگال نەبێت. جەوانانی ئێزدی دەرەوەی وڵات دەبێت چالاکی کاریگەرئەنجام بدەن. دەبێت گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی پشتگیری بکات. ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی ناتوانین قەبووڵ بکەین کە جارێکی تر کۆمەڵگەی ئێزدی ببێتە قوربانی بەرژەوەندی دەوڵەتان و ژمارەیەکی تریان ببنە قوربانی. دەسکەوتەکانی شەنگال دەسکەوتی تەواوی ژنانە. دەبێتە دەسکەوتی گەلی کورد،عێراق و باشوور. گەلی شەنگال بەو بەرخۆدانیە گەیشتووەتە شکۆی خۆی. لە بەرانبەر ئەو قڕکردنەدا، بەو بەرخۆدانیە دەبێت وڵامێکی شایانی شەهیدان بدەنەوە وخاوەنداریەتیان لێبکەن.
' پەدەکە لە بەرانبەر یەکێتی نەتەوەییدا تاوانێکی مێژوویی دەکات'
ئیستا هەرە مەترسی سیاسەتی پەدەکەیە. دەوڵەتی تورک پەدەکەی بەدیل گرتووە. وەک دیلێک لەدەستی ئەواندایە و بە پێی خۆیان بەکاری دەهێنن. پەدەکە لە خواکورک هاتا حەفتانین، لەمەتینا هەتا چیای شەنگالی خستووەتە دەستی دەوڵەتی تورکیا. دەوڵەتی تورک بەدەیان بنکەی سەربازی تێدا دروستکردووە. ئیستاکەش سەرەڕای ئەوانە بەنیازە خۆی هێرش بکاتە سەر گەریلا و گەمارۆیان بدات. پەدەکە بەم شێوەیە خۆی لەناو دەبات. پەدەکە کەوتووەتە ناو هەڵەیەکی مەترسیدارەوە. لە هەمبەر یەکێتی نەتەوەییدا تاوانێکی گەورە ئەنجام دەدات.
پەدەکە ڕێگەی خۆی ون کردووە و خۆی پێشکەش کردووە. لە باشووری کوردستان خەڵکی فەقیر ناتوانن بژێوی خۆیان دابین بکەن. موچەی مامۆستا و کرێکاران نادرێت. جەوانان خۆپیشاندان دەکەن. لە خۆپیشاندانەکاندا جەوانان و منداڵان دەکوژرێن. دەی وڵامی ئەوان بدەرەوە و دۆخەکە چارەسەر بکە، بە پێچەوانەوە ئەوە عێراق بەردەداتە شەنگال و پەیمانی قڕکردن واژۆ دەکات. بۆ تورکیاش دەلێت وەرە. دەبێت پەدەکە سیاسەتی چاوسوور کرد و داخراوی خۆی ڕاوەستێنێت. ئەو خۆپیشاندانانەی کە لە باشوور دەکرێت ئەنجامی سیاسەتەکانی پەدەکەیە کە لە گەل دەوڵەتی تورکیا کەوتوونەتە ناو یاریەکی گەمارەوە. ئەگەر لە شەنگال کێشەکان بە ڕێگەی دیموکراتیکەوە چارەسەر بکرایەت، کۆمەڵگەی ئێزدی ئەوەندە مەجبووری عێراق نەدەبوون.ئەگەرسیاسەتی فاشیستی دەوڵەتی قڕکەری تورکی لەسەر باکوری کوردستان پشتگیری نەکردبا و لە رووی ئابووریەوە پشتی دەوڵەتی تورکی نەگردبا، ئەمڕۆ تووشی ئەم قەیرانە نەدەبوون. ئەمە هەمووی پێوەندی بە سیاسەتی دژی گەلی کوردەوە هەیە. چارەسەر چیە؟ چارەسەر ئەوەیە کە دەبێت گۆڕانکاری لەخۆیدا بکات و مافی گەل بدات. دەبێت بە شێوازێکی دیموکراتیک هەڵسوکەوت بکات و بە دیالۆگ چارەسەری کیشەکان بکات. بە خنکاندنی کۆمەڵگە و گەل ناتوانێت سەربکەوێت. ئەگەر داخازەکان لە گۆڕەپاندا چارەسەرنەبێت دەبێت بگۆڕدرێن و وڵام بدەنەوە. لە هەنبەردوژمنی سەرەکی خۆی تێکۆشان بکات و دەبێت لە ناوخۆیدا دیموکراسی پەیڕەو بکەن. پەدەکە دەبێت دەست لە هاوکاری کردنی دەوڵەتی تورک بەردات و لەدژی داگیرکاری ئەردۆگان لە باشووری کوردستان سیاسەتی خۆی ڕوون بکاتەوە. دەبێت نەبێتە هاوکاری قڕکەرانی کۆمەڵگەی ئێزدی و دەسکەوتەکانی گەلی کورد.
'گەریلا نیشانیدا کە ئامادەکاری و ئەزموونێکی بەهێز دەتوانێت ببێتە هێزێکی کاریگەر لە ساڵی ٢٠٢١دا'
لەم ساڵەدا گەریلاکانی ئازادی بە چالاکی وتێکۆشانی خۆیان شوێنی خۆیان لە تێکۆشانی گەلی کورددا دیاری کرد. حەفتانین بووە هێمای ڕۆحی سەردەم. لە هەموو مەیدانەکاندا بە چالاکی بەهێز گورزی کوشەندەیان لە دوژمن وەشاند. ئێوە بەرخۆدانی گەریلا لەم قۆناغەدا چۆن دەبینن؟
ساڵی ٢٠٢٠ بووە ساڵی گەریلای ئازادی. لە دەسپێکی ساڵدا پەدەکە ویستی لە زینی وەرتێ گەریلا گەمارۆ بدات. هێرشی دەوڵەتی تورک هیچکات ڕاناوەستێت. بەتایبەت ئەمساڵ هێرش لەسەر حەفتانین و تەواوی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و لە باکووری کوردستان بەردەوام بوو. گەریلا بە بەرخۆدانی و تێکۆشانی خۆی جارێکی تربە هەموو جیهانی نیشاندا کە هیوای هەموو گەلانی بن دەستە. هیوای هەموو ژنان کە لە ڕێبازی ئازادیدا تێکۆشان دەکەن. گەرەنتی دیموکراسیە. بەرخۆدانی ساڵی ٢٠٢٠،ئەوەیان خستەڕوو . سوپای داگیرکەری تورک بەلای خۆیەوە هێزی دوویەمی ناتۆیە. لە هەموو هێرشەکانی خۆی کەڵک لە ئامیری سەربازی ناتۆ وەردەگرێت. بەو هێرشانە ئامانجی دەوڵەتی تورک چی بوو؟ دەوڵەتی تورک دەیوت،" من پەکەکە لە ناو دەبەم". ئەردۆغان لە وتارەکانی خۆیدا دەیوت من کوردستان لەناو دەبەم. بەم ئامانجەوە هێرش دەکەن، بەڵام گەریلا بە بەرخۆدانێکی بێ وێنە وڵامی دایەوە. بە شیوازی گەریلای سەردەم ،لە هەموو هەلومەرجێکدا بەرخۆدانیان کرد. ئەوە دەسکەوتێکی گەورەیە و ورەیەکی گەورەی بەخشی. گەریلا نیشانیدا کە بە ئامادەکاری و بە ئەزموونێکی بەهێز دەتوانێت ساڵی ٢٠٢١ بکاتە ساڵی سەرکەوتن و دیاری هەموو گەلی کوردی دەکات. هەموو کەس بینیان کە بە بەرخۆدان چۆن دەسکەوتەکان دەپارێزرێت و بەتێکۆشان لەهەمبەر زوڵم بوەستین. لەم پێناوەشدا گەریلا شەهید بوون. ئەو شەهیدانە لە بەرخۆدان و تێکۆشانی مەزندا دراوە. یادی هەموو شەهیدانی خۆمان دەکەینەوە وسڵاو دەنێرین بۆ هەموو گەریلاکانی ئازادی. هەموو ئەو گەریلایانەی کە لە سەنگەرەکانی تێکۆشاندان.بەتایبەتی گەریلاکانی یەژاستار سڵاو دەکەین کە دەورێکی کاریگەریان هەیە. چالاکی خۆسەریان پێشخست. تۆڵەی ژنانی شەنگال، ئەوانەی کە کران بە کەنیز و فرۆشران و کوژران، تۆڵەی ئەو ژنانەی کە ئیستا لە بەندیخانەی دوژمندان کردەوە. بەم بۆنەیەوە داوا لە جەوانان دەکەم چۆن لە ساڵوەگەڕی پارتەکەماندا ڕیزبەڕیز بەشداری ناو گەریلا بوو دەبێت لە ئیستاشدا ئەو بەشدارییە بەردەوام بێت. تاکە ڕێگەی ئازادی گەریلایەتیە.
گەریلا بەرخۆدان دەکات، گەل لە هەرچواربەشی کوردستا و دەرەوەی وڵات تێکۆشان دەکات، گیراوانی ئازادی بەرخۆدان دەکەن. ئەم بەرخۆدان و تێکۆشینانە دەبێت چۆن یەک بگرێت؟ پەیامی ئێوە و پلانی ئێوە بۆ ساڵی داهاتوو چییە؟
تێکۆشان ساڵانێکە بەردەوامە و دەبێت لەساڵی داهاتووشدا بەردەوام بێت ڕووداوەکان لە شوینێک ناوستێت و دەرباز نابێت. پێکەوە گرێدراون. ئەمە دەسکەوتی تێکۆشانێکی ٥٠ ساڵەیە. ئەم ٥٠ سالەش بە نرخی کۆمەڵگەی کوردی لە مێژەوە هەتاکو ئیستا خۆی بونیاد ناوە. هەم خاوەنداریەتی لە رێبازی خۆیان کراوە و هەمیش کارو خەباتێک کە بۆ یەکێتی نەتەوەیی کراوە گرینگ بوو. سەرەڕای ئەو هەمووهێرشە دیسانەوە بە پیشەنگایەتی فکر و ڕامانی تەڤگەری ئاپۆیی بۆ دامەزراندنی ژیانێکی ئازاد تێکۆشانێکی گەورە دەکرێت. لە ساڵی ٢٠٢١دا دەبێت تێکۆشان فراوانتربێتەوە و ڕێگە وڕێبازی نوێ بەکاربهێنرێت. دوژمنی گەلی کورد لە لێوارەی کەوتن و تێکچوندایە. گەلی کوردیش لەهەموو بوارێکەوە ئەزموونی خۆی بەهێزکردووە. شەڕی تایبەتی دوژمن تێک چووە. بلۆکی فاشیزم لە هەڵوەشاندایە. هاوکارەکانیان تێک چوون . دەبێت لە گۆڕساڵی نوێ پلان دابنین و تێکۆشان بکەین. بەپێی سەردەم ئامادەکاری بکرێت. داوام لە سیاسەتمەدار و حزبەکانە، دەسکەوتەکانی گەلی کورد لە ژێرهەڕەشە و مەترسیدایە. لە باکوور، باشوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێرشەکان ڕاناوەستێت. لە باشووری کوردستان، شەنگال ، هاوکات لە باکووری کوردستان فەقیری و قڕکردنی سیاسی بەردەوامە. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کێشەی زۆر جیدی هەیە لە ڕووی ئابووری، مافی مرۆڤ و کێشەی سیاسی وکۆمەڵایەتی هەیە ، ژنان وەک کۆیلە سەیر دەکرێن. هەڵمەتێک کە لەهەر چواربەسی وڵات و دەرەوەی وڵات دەستیپێکردووە وڵامیکی گەورەی وەر گرتووە. دەبێت هەربەش بە دروشمی دەستپێکراو بەردەوام بێت هەتا دەگاتە ئامانج. هەربۆیە دەبێت هەموو گەلی کورد ، دۆستی کوردان، هەروەها لایەنە دیموکراتیکەکان، هێزی ئۆپۆزیسیۆن کە دوور خراونەتەوە وئازادی خوازەکان دەبێت هێزی خۆمان یەکبخەین و لە ئەمساڵدا تێکۆشانی خۆمان فراوانتر بکەین. پارتە کوردیەکانیش دەبێت لە پێناو یەکێتی نەتەوەییدا بەرژەوەندی حزبی وەلابنێن. ئێمەش زیاترلەجاران پەرە بە هەوڵدانی یەکێتی نەتەوە بدەین. بە پیشەنگایەتی کەنەکە کارو خەباتمان بۆ یەکێتی نەتەوەیی بەردەوام دەکەین. گۆرانی بێژ، هونەرمەند وڕۆناکبیر تێکۆشانێکی گەورەیان ئەنجامدا و هیوادارم بەردەوام بێت. هەروەها سڵاو دەنێرم بۆ ئەو کەسانەی کە بۆ تێکۆشانی ئازادی هەوڵ دەدەن و لەهەمبەرفاشیزمدا هەڵویستی ڕوونیان هەیە. هیوادارم ئەو دەسکەوتە مەزنانەی تیکۆشان و بەرخۆدان لە ساڵی ٢٠٢١یش بەردەوام بێت و ساڵی ٢٠٢١ ببێتە ساڵی ئازادی گەلی کورد و تەواوی گەلی هەرێمەکە.
ک-ش