ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال لەبارەی به‌ فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی به‌غدا بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال دوای ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌ی دوێنێی، بڕیاریدا فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی به‌غدا دەتوانن سه‌رله‌نوێ ده‌ست به‌ كاره‌

به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می و بێده‌نگی حكومه‌تی به‌غدا به‌رامبه‌ر به‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر شه‌نگال به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال دوێنێ به‌ ئامانجی هۆشداریپێدان بڕیاریدا فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی به‌غدا له‌ شه‌نگال نه‌كرێنه‌وه‌.

ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌‌ جێبه‌جێكرا و دوای گەیشتنی پەیامی ئەو بڕیارە، ئەوە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال شه‌وی رابردوو به‌ راگه‌یه‌نراوێك فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی به‌غدا و دامه‌زراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی له‌ شه‌نگال ئاگادار كرده‌وه‌، كه‌ ده‌توانن به‌رده‌وام بن له‌ كاره‌كانیان.

ژ.ت