'ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی بێزاركردنمان ده‌ده‌ن شكست ده‌هێنن'
ئۆهه‌ده و رێكخستنی وانی هه‌ده‌په كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر به ئۆپراسیۆنی پاكتاوی سیاسی نیشاندا.
ئۆهه‌ده و رێكخستنی وانی هه‌ده‌په كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر به ئۆپراسیۆنی پاكتاوی سیاسی نیشاندا.
ئۆهه‌ده و رێكخستنی هه‌ده‌په‌ی وان كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر ئۆپراسیۆنی پاكتاوی سیاسی له دژی هه‌ده‌كه و هه‌ده‌په و گۆچیزده‌ر نیشاندا.
ئیسته‌نبوڵ
لقی كۆمه‌ڵه‌ی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهه‌ده) له ئیسته‌نبوڵ له باره‌ی ده‌ستگیركردنی به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی دیموكراتیكی گه‌لان (هه‌ده‌كه)، پارتی دیموكراتیكی گه‌لان (هه‌ده‌په) و كۆمه‌ڵه‌ی چاودێری كۆچ (گۆچزده‌ر) ئه‌نجامدران، راگه‌یه‌نراویان بڵاوكرده‌وه.
ئۆهه‌ده له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر و ده‌ستگیركردن نیشاندا و رایگه‌یاند، "ژماره‌یه‌كی زۆر سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌ندامانی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان، له ئه‌نجامی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان ده‌ستگیركراون. بێ ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی رێكخراوه‌كان ئاگاداربن، به شێوه‌یه‌كی نایاسایی گه‌ڕان و پشكنین له رێكخراوه‌كه‌یاندا كراوه. له ئه‌نجامی ئه‌م دوایین ئۆپراسیۆنه‌ی پاكتاوی سیاسی‌دا و له هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان، ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان پارێزه‌ر پنار كۆناك، له ئیسته‌نبوڵ، پارێزه‌ر عه‌بدولره‌حمان ئۆزتوركیش له ئه‌درنه ده‌ستگیركراون.
ئۆهه‌ده بباسی له‌وه‌كردووه كه له باره‌ی لێپرسینه‌وه‌دا بڕیاری شاراوه دراوه، هیچ زانیارییه‌كیان به‌ده‌ستنه‌هێناوه و دیداری پارێزه‌رانیش سنوورداركراوه. ئۆهه‌ده باسی له‌وه‌كرد كه زانیارییه‌كانی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ میدیای لایه‌ندار به‌ش كراوه و به‌م جۆره‌ی راگه‌یاند، "ئێمه به هیچ جۆرێك ئه‌و ئۆپراسیۆنانه‌ی پاكتاوی سیاسی و ده‌ستگیركردنانه وه‌ك "كرده‌وه‌یه‌كی یاسایی" نابینین، وه‌ك وه‌ك سكرتێری ده‌سه‌لاتداری ئاكه‌په و مه‌هه‌په كه ره‌وایه‌تی خۆی له‌ده‌ستداوه و له‌سه‌ره‌مه‌گدا ده‌بینین. ئێمه خۆمان نابیسته ناكه‌ین، ئێمه ناترسین".
وان
له وانیش ئۆپراسیۆنی پاكتاوی سیاسی شه‌رمه‌زاركرا. ژماره‌یه‌كی زۆر به‌شدارییان له كۆنفرانسیۆ رۆژنامه‌وانی له بینا رێكخستنی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)ی وان‌دا بوون.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی وان كاراكۆیون رایگه‌یاند كه له وان چه‌ندین كه‌س ده‌ستگیركران و به‌م جۆره دووا: "له ئۆپراسیۆنی پاكتاوی سیاسی به شێوه‌یه‌كی سیستماتیكی ده‌سه‌ڵاتداری فاشیستی ئاكه‌په-مه‌هه‌په به‌رامبه‌ر پارتیمان مه‌ترسیدار بووه. له هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی وته‌بێژی كۆمیسیۆنه‌كه‌مان عومه‌ر ئیشكدا له رێڕه‌وی ماڵه‌كه‌یدا گولـله‌یان ته‌قاندووه. ئه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له پاش خۆیان جێنه‌هێڵن كاتێك چوونه ده‌ره‌وه له ماڵه‌كه قه‌وانی فیشه‌كه‌كه‌یان بردووه و هه‌ڤاڵه‌كه‌ی ئێمه‌شیان ده‌ستگیركردووه و رۆیشتوون".
كاراكۆیونێ له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌ر چییه‌كیش بكرێت ئه‌وان ده‌ستبه‌رداری تێكۆشانی خۆیان نابن و به‌م جۆره دووا، "ئێمه له هه‌ڵوێستی خۆمان دانابه‌زین، ئێمه تێكۆشانی سیاسی ئه‌وان درێژه پێده‌ده‌ین. ئێمه به گوشار و ئۆپراسیۆنه‌كان بێزار نابین. ئێمه چۆن ئه‌وانه‌ی پێشوومان شكستدا ئێوه‌ش شكست ده‌ده‌ین و سه‌رده‌كه‌وین".
هاوسه‌رۆكی شاره‌كه فیكره‌ت دۆغانیش باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌وان له باره‌ی ته‌قاندنی فیشه‌ك له ماڵی به‌ڕێوه‌به‌ری پارته‌كه‌یان عومه‌ر ئیشك سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن و به‌م جۆره دووا: "ئێمه له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئۆپراسیۆنانه‌ی پاكتاوی سیاسی ئه‌گه‌ر یه‌ك كه‌سیشمان بمێنێت ئێمه له تێكۆشانی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین. ئامانجی ئه‌وان دابڕاندنی په‌یوه‌ندی گه‌ل و پارتیه. ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی بێزاركردنمان ده‌ده‌ن شكست ده‌هێنن".
هه‌روه‌ها زانرا كه به‌ر له ئۆپراسیۆنه‌كه پۆلیسه‌كان داوایان له كه‌سێك كردووه كه له به‌رامبه‌ر بینای هه‌ده‌كه نیشته‌جێیی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته شایه‌ت. له كاتی پشكنیندا پۆلیسه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر كامێراكانی بیناكه‌دا گرتووه و كه‌لوپه‌له‌كانی فیگه‌ن یوكسه‌كداغیان ناردووه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی.
پۆلیسه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر چوار كۆمپیوته‌ری هه‌ده‌كه‌دا گرتووه و وێڕای ئه‌وه‌ش كه زیانیان به ناوه‌وه‌ی بیناكه گه‌یاندووه ئه‌وه‌یان به شاه‌ته‌كان واژۆ كردووه كه ئه‌وان هیچ زیانه‌كیان نه‌گه‌یاندووه.
هـ . ب