یەکەکانی تۆڵەی شەهیدانی خەرزان لە ٧ شار زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامدا
یەکەکانی تۆڵەى شەهیدانی خەرزان رایاگەیاند، لە ئامەد، سێرت، ئیستەنبول، وان، ئێلح، ئیزمیر و ئاگری زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامداوە.
یەکەکانی تۆڵەى شەهیدانی خەرزان رایاگەیاند، لە ئامەد، سێرت، ئیستەنبول، وان، ئێلح، ئیزمیر و ئاگری زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامداوە.
یەکەکانی تۆڵەى شەهیدانی خەرزان راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، هێزەکانیان لە ئامەد، سێرت، ئیستەنبول، وان، ئێلح، ئیزمیر و ئاگری زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامداوە. راشیانگەیاند، "رۆژی رۆژی بەرخودان و ئازادییە".
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:
"چ کەسانی فاشیستی ناو دەوڵەت و چ کەسانی سیخوڕ لە کوردستان لەلایەن وڵاتپارێزانمانەوە لە ئامانجدان. کەسانی فاسد، کە کۆمەڵگە دەدەن بە گژی یەکتردا، ئیدی لە کاتاگۆریی دوژمندا دەبینرێن و وەڵامی پێویستیان پێدەدەرێتەوە".
لە راگەیاندراوەکەدا بەمجۆرە باسی چالاکییەکان کراوە:
ئامە
لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ دا لە فارقینی ئامەد ئۆتۆمبێلی جەردەوانێکی خەڵکی پاسور بەناوی ساڵح یڵدز ئاگری تێبەردرا و سوتێنرا. ئەو جەردەوانە خۆی وەک ئەندامی تیمی خەنجەر دەناسێنێت.
لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا لە بسملی ئامەد کەسێک بە ناوی ئەرگین، تلیاکی دەفرۆشت و لە گەڕەکەکانی ئاڵتۆک، بۆزکورت و ئەسەن تەپە زانیاریی بە دوژمن دەدا، سزا درا.
لە ١٧ی کانوونی یەکەمدا لە یەنیشەهیری ئامەد کەسێک، کە لەگەڵ دوژمندا کاری دەکرد و ناوی پەکەکەی بەکاردەهێنا، سزا درا.
وان
لە ١٦ی کانوونی یەکەم لە تۆکی ئەدرەمیتی وان کەسێک بە ناوی پەکەکەوە پڕوپاگەندەی دەکرد و خۆی بە وڵاتپارێز دەناساند، سزا درا.
لە ١٧ی کانوونی یەکەمدا لە لە عەبدولڕەحمان گازیی توشبای وان، کەسێک کە لەگەڵ پۆلیسەکاندا کاری لەشفرۆشیی دەکرد، سزا درا.
ئاگری
لە ١٦ی کانوونی یەکەم دا لە بازیدی ئاگری لە دژی ماڵێکی لەشفرۆشی چالاکییەک ئەنجامدرا.
لە ١٦ی کانوونی یەکەم لە گەڕەکی فراتی ئاگری کەسانێک کاری فرۆشتنی تلیاکیان دەکرد، سزا دران.
ئێلح
لە ١٧ی کانوونی یەکەم دا لە گەڕەکی هیلالی ئێلح کەسێک، کە کاری تلیاکی دەکرد و هاوکاتیش لەبارەى گەڕەکەکەوە زانیارییبە دوژمن دەدا، سزا درا.
سێرت
لە ١٦ی کانوونی یەکەم دا لە گەڕەکی بارشی سێرت، کەسانێک تلیاکیان دەفرۆشت سزا دران.
ئیزمیر
لە ١٦ی کانوونی یەکەم دا لە بوجای ئیزمیر بارهەڵگری کەسێکی ئاکەپەیی ئاگری تێبەردرا و سوتێنرا.
ئیستەنبول
لە رۆژانی ١٤ و ١٧ی کانوونی یەکەم دا لە ناوچەکانی سوڵتان گازی، ئۆک مەیدان، ئاکسەرای، حاجی ئەحمەد، سوڵتان بەی و کارتاڵی ئیستەنبول لە دژی تلیاک فرۆشەکان چالاکی ئەنجام دران".
ژ.ت