ئەندامانی هەبەدەهە لە ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا

ئەندامانی تیمی ئەمراهـ یڵدزەری نەبەدەهە لە گەڕەکی گەزی ئەستەنبوڵ چالاکی سابۆتاژیان لە وێستگەی تۆڕێ تەلەفۆن و ئەنتەرنێت ئەنجامدا.

ئەندامانی تیمی ئەمراهـ یڵدزەری نەبەدەهە رایگەیاند، ١٤ی تەمموز لە گەڕەکی گەزی ئەستەنبوڵ چالاکی سابۆتاژیان لە وێستگەی تۆڕێ تەلەفۆن و ئەنتەرنێت ئەنجامداوە.

لە راگەیەنراوەکەدا یادی ٤٠ ساڵەی بەرخۆدانی رۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمموز کرایەوە و باسی ئەوەکرا، "ئێمە لە ساڵیادی ١٤ی تەمموزدا بەبیریدەهێنینەوە کە لە گەزی بەرخۆدان و شۆرشی یەکگرتوو سەردەکەوێت."

ئەندامانی هەبەدەهە رایانگەیاند، ئەوان چالاکیەکەیان بۆ یادکردنەوەی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز ئەنجامداوە.

ف.ق