ئەندامانی هەبەدەهە لە ئیزمیر چالاکیان ئەنجامدا

ئەندامانی هەبەدەهە رایانگەیاند، لە ئیزمیر لە بەرانبەر کەسێکی فاشیست چالاکیان ئەنجامداوە.

ئەندامانی هەبەدەهە لە راگەیەنراوێکدا باسی ئەوەیان کرد کە ٢٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢٢:٠٠ لە دژی ماڵی کەسێکی فاشیست لە گەڕەکی تیرە – پاشای ئیزمیر چالاکیان ئەنجامداوە.

هەبەدەهە هەروەها گوتی، لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ماڵا فاشیستەکە سووتاوە و هێزەکانیان بێ هیچ زیانێک گەڕانەوە بۆ بارەگاکانیان.

هەروەها هاتووە، هەموو چەتەکان لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەواندان و ٦ مانگە چاودێری هەموو کردەوە فاشیستیەکانی ئەو کەسە دەکرێت.

هەبەدەهە ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد و وتی، "پەکەکە نە لە شار و نە لە شاخ کۆتایی پێنەهاتووە، بەڵام فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەڵدەوەشێت و بەرەو کۆتایی دەچێت."

ف.ق