ئەندامانی کەبەدەهە چالاکیان ئەنجامدا

ئەندامانی کەبەدەهە رایانگەیاند، لە شاری مێرسین لە بەرانبەر کۆگایەکی کۆمپیوتەری کەسێک بە ناوی عەلی بەیبۆڵات کە تورکێکی فاشیستە، چالاکیان ئەنجامداوە.

کەبەدەهە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئامەژەی بەوەکرد، " ئەندامانیان لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١دا لەدژی کۆگایەتی کۆمپیتەری ئەفسەرێکی تورک بە ناوی عەلی بەیبۆلات لە شاری مێرسین چالاکیان ئەنجامداوە و کۆگاکە و هەموو کەلوپەلەکانی ناوی بوونەتە خۆڵەمێش.

لە راگەیەنراوەکەی کەبەدەهەدا هاتووە، ئەو کەسانەی کرێکارە وەرزیەکان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاردەهێنن و دوو و نزیک پەیوەندیان بە بەرپرسانی دەوڵەتەوە هەیە و لەنێو گەلاندا تۆی دوژمنایەتی دەچێنن، لەگەڵ ئەو دەسەڵاتەی کە پشتی پێدەبەستن، لەناو دەچن.

فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە هەموو روویەکەوە بەرە ڕزین دەڕوات. ئەو دەسەڵاتە کە لە قاچاخچێتی مرۆڤ تاوەکو بازرگانی مادەی هوشبەر لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دەکات، لە کۆمەڵکوژی بگرە تاوەکو هاوکاری چەتەکان هەڵدەوەشێت.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، تەڤگەری شۆرشگێری یەکگرتووی گەلان رێکخستنێکی چەکداری ژنانە کە زوڵم دەسەڵات هەڵدەوەشێنێت. فاشیزم هەڵدەوەشێنێت و ئازادی فەراهەم دەکات."

ف.ق